زه‌هره بجاری: فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گرنگی مه‌ده‌نییه له‌عیراق
کوردستان 09:35 PM - 2024-07-02
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
لیژنه‌ی گواستنه‌وه و
گه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی
كرد‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایگه‌یاند:" ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
و عه‌ربه‌ت كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامدرا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه‌و یه‌كێكه له‌فڕۆكه‌خانه
گرنگه‌كانی عیراق"، هاوكات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش ده‌ڵێت:"
هه‌نگاوی كرداریی ده‌نێین بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڕووی ئاسمانی
توركیادا".
به‌هۆكاری سیاسی سزای خه‌ڵكی سلێمانی ده‌درێت
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامێكی
لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند:"
داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا به‌هۆكاری سیاسییه‌و له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌نگاوی كرداریی ده‌نێین
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه".
" ناكرێت به‌هۆكاری سیاسی
سزای خه‌ڵكی سلێمانی بدرێت و ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه هه‌نگاوی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشه سیاسییه بنێت" كاروان یاروه‌یس واده‌ڵێت.
ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌تده‌كرێته‌وه
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه
زه‌هره بجاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ یاخود ناوچه‌كه ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك
بۆ سه‌ر خاكی عیراق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه‌و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌و به ره‌سمیش
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان راگه‌یاندوه"
.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"ئه‌مڕ‌ۆ
له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا ته‌واوی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه
و فڕ‌ۆكه‌خانه‌كه یه‌كێكه له‌فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه گرنگه‌كانی عیراق".
35%ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگیراوه
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌واییه‌كه‌دا
هه‌ندرێن هیوا به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:
"35%ی گه‌شته‌كانمان راگیراوه به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی
توركیادا، له‌ماوه‌ی 14 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار زیانی داراییمان
به‌ركه‌وتووه، جگه له گومرگ و پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو:
"هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازیمان نییه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ئێمه
هه‌موو كات ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو رێكارێك راگه‌یاندوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه،
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌موو گه‌شته‌كانی دیكه‌ی وڵاتان به‌رده‌وامه، كۆمپانیای گه‌وره
له سلێمانی كارده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

