riklam

گۆڤاری نوێبوونەوە ژمارەیەکی نوێ دەردەکات

هەواڵ 01:51 PM - 2024-06-29
گۆڤاری نوێبوونەوە PUKMEDIA

گۆڤاری نوێبوونەوە

لە خولی سێیەمیدا ژمارە 13ـی گۆڤاری نوێبوونەوە کە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات دەكەوێتە بەرچاوی خوێنەرانی.

ژمارە 13ـی گۆڤاری نوێبوونەوە کۆمەڵێک بابەت لەخۆدەگرێت کە برتین لە؛

 

كەلتوری مام جەلال گەنجینەیەكی لە بن نەهاتووە؛ لەم وتارەدا وەكو سەركردەیەكی كاریزمی و گرنگ باسی كەلتوری مام جەلال كراوە،  كە زیاتر لە نیو سەدە لە مەیدانی خەباتدا بووە، بە هەموو شێوازەكانی خەباتەوە، بۆیە پاراستن و بە زیندوویی هێشتنەوەی و پەیڕەویكردنی ئەم كەلتورە ئەركی سەرشانی هەموو یەكێتییەكانە لەسەرەوە هەتا خوارەوە.

گفتوگۆیەكی ورد و راشكاوانە لەگەڵ نووسەر و رۆماننووس تانیا كورد میرزا سەبارەت بە مەسەلەی ژن، كە تیایدا بە جورئەت و راشكاوییەوە پەنجەی خستۆتە سەر برینەكانی ژن و پێی وایە "گەورەترین كێشەی ژن ئەوەیە كە مرۆڤ نییە".

هەروەها وتارێكی ورد و راشكاوانەی شاعیر و نووسەر ڤینۆش فایەق سەبارەت بە كۆتای ژن، كە تیایدا دژی كۆتای ژنە و پێی وایە كۆتای ژن غەدرە لە پیاو و خواردنی مافی پیاوی بە توانا و شایستەیە، باوەڕی وایە ژن مافی ئاسایی خۆیەتی بچێتە پەرلەمان و ببێتە نوێنەری خەڵك، بەڵام بەپێی توانا و لێهاتوویی خۆی نەك بە سیستەمی كۆتا.

دۆسێیەكی تایبەت سەبارەت بە سۆشیال دیموكراسی؛ كورتە مێژوویەكی سۆشیال دیموكراسی و ... نوێبوونەوە.

سۆشیال دیموكراسی و سیاسەتی یەكسانیخوازی .. ئەكرەمی میهرداد.

دەوڵەتی خۆشگوزەران لە بیری سۆشیال دیموكراسیدا .. رەنگین عەبدوڵڵا ..
گەورەیی و خاكێتی د. كەمال مەزهەر .. فوئاد مەجید میسری.
كورد لە دانوستانەكانی توركیا و بەریتانیادا .. عەدنان كەریم.
هەمزە عەبدوڵڵا و رۆڵی لە دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كورد .. د. دلێر ئەحمەد.
مووی پەیامبەر .. كورتەچیرۆكی سەلمان روشدی ..

نوێبوونەوە، گۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری مانگانەیە، مەكتەبی راگەیان و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەكات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket