riklam

دادگای فیدراڵی دوو دۆسیەی پەیوەندیدار بە هەرێم تاوتوێ دەکات

کوردستان 08:15 PM - 2024-06-28
دادگای باڵای فیدراڵی  PUKMEDIA

دادگای باڵای فیدراڵی

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە  30-6-2024 دادگای باڵای فیدراڵی دوو دۆسیەی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات، ئەوانیش پرسی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی دەستووری یاسای دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستانن.

 

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی کە لە ماڵپەڕی فەرمی دادگا بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن PUKMEDIA ەوە بینراوە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنج دۆسییە تاوتوێ دەکات کە دووانیان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

 

سکاڵای یەکەمیان لەلایەن ئیڤان فایەق جەبرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، سکاڵاکار داوایکردووە دادگاکە هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق تایبەت بە داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان پابەند بکات.


کەیسێکی دیکەیان لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری سلێمانییەوە تۆماركراوە و داوا دەکات دادگاکە ماوەی کارپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نادەستووری بزانێت، کە بەگوێرەی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 دیاریکراوە، هاوكات هەموو ئەو سزایانەی لە دادگاکانی هەولێر لە دژی ئەو دەرچووێندراون هەڵبوەشێندرێنەوە.

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket