ناوتۆماركردن له‌كۆمسیۆن ته‌نها یه‌ك رۆژی ماوه
کوردستان 02:52 PM - 2024-06-23
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
ته‌نها یه‌ك رۆژ له‌به‌رده‌م حزب و لایه‌ن و كاندیده سه‌ربه‌خۆكاندا ماوه بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان له‌كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت:"هیچ بڕ‌یارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه نییه‌و چاوه‌ڕوانی مه‌رسومی پێنجه‌می هه‌رێمین بۆ دیاریی كردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن".
هیچ بڕ‌یارێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی خۆتۆماركردن
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ڕ‌اگه‌یاند:"سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24/6/2024، دوا واده‌یە بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، تائێستاش هیچ بڕ‌یارێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی خۆتۆماركردن".
"كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 8/6/2024 ده‌رگای خۆتۆماركردنی بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه‌ته‌وه‌و تاكۆتایی ده‌وامی ره‌سمی رۆژی 24/6/2024 به‌رده‌وامده‌بێت، ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌تێكی زیاتر بدرێته حزب و لایه‌ن و كاندیده‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان"،جومانه غه‌لای وای وت.
ته‌نها دوو حزبی نوێ خۆیان تۆمار كردووه
وته‌بێژی كۆمسیۆن ده‌شڵێت:"ته‌نها دوو حزبی نوێ ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕ‌یوه كه یه‌كێكیان پارتی دیموكراتی كوردستانه، هاوكات تائێستا نزیكه‌ی 20 كاندیدی نوێ خۆیان تۆمار كردوه‌و ژماره‌كه‌ش له زیادبووندایه، به‌مه‌ش كۆی گشتی حزبه به‌شداربووه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌بێته 22 حزب و هاوپه‌یمانی و 74 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ".
ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن
له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش جومانه غه‌لای ده‌ڵێت:"چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی مه‌رسومێكی نوێی هه‌رێمی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دیارییكردنی واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات كۆمسیۆن پێشنیاری خۆی بۆ واده‌یه‌كی نوێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوه كه رۆژی 5-9-2024".
"پێویسته واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندا بێت، چونكه ئه‌نجومه‌نه‌كه له 6/1/2025 كاره‌كانی كۆتایی پێدێت و پێویسته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێش كۆتایی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن ئه‌نجامبدرێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه،"وته‌بێژی كۆمسیۆن واده‌ڵێت.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمسیۆن ماوه‌ی مانگێك زیاتر چاوه‌ڕێی مه‌رسومی پێنجه‌می هه‌رێمییه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

