عه‌بدولباست خالید بەبەڵگە تورکمانیبونی دەسەلمێنێت
کوردستان 11:25 AM - 2024-06-23![عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان له‌هه‌ولێر](https://images.pukmedia.com/root/KS/82362024_3.jpg)
عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان له‌هه‌ولێر
عه‌بدولباست خالید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی توركمان له‌هه‌ولێر، هاوكات كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاسایشی هه‌ولێر به‌ڵگه‌ی توركمانی بوونی ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات :"ئه‌گه‌ر من توركمان نه‌بم كه‌واته هه‌ولێر هیچ توركمانێكی تێدانیه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆم و رێگه‌ناده‌م به‌كاربهێنرێم بۆ مه‌رامی حزبی، ئه‌مه‌ش لایه‌نێك پێی هه‌زم ناكرێت و له‌رێی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌م ده‌ده‌ن له‌كاندیدبوونم".
من منداڵی تەعجیلم
عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان له‌هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت:" من توركمان نه‌بم كه‌واته هه‌ولێر هیچ توركمانی تێدانیه، به‌ڵام لایه‌نێكی سیاسی هه‌ر توركمانێك لایه‌نگریان نه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌وان به‌توركمانی نازانن".
" من منداڵی ته‌عجیلم و لای هه‌ولێرییه
ره‌سه‌نه‌كانیش دیاره ئه‌و گه‌ڕه‌كه پێگه‌ی ره‌سه‌نی توركمانه‌كان و هه‌ولێرییه‌كانه،
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2000 وه ناسنامه‌ی توركمانیم هه‌یه‌و له‌ساڵی 1994 دا راهێنه‌ری
هێزی توركمان بووم ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌كانمه" عه‌بدولباست خالید واده‌ڵێت.
تێبینی: ناوی دروستی سەربازی لە ناسنامەی بەرەی تورکمانیدا نانوسرێت
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاسایشی هه‌ولێر دوێنێ شه‌ممه 22-6-2024 له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"عه‌بدولباست خالید وه‌ك كاندیدی پێكهاته‌ی توركمان لای ئێمه ناسراو نییه".
عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كانە
عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان
له‌هه‌ولێر ده‌شڵێت:" ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌ناوی توركمانه‌وه له‌هه‌ولێر
قسه ده‌كه‌ن پشتیوانی لایه‌نێكی سیاسی‌یان هه‌یه و به‌كارده‌هێنرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
حزبی، هه‌ر ده‌نگێكی راست و ره‌سه‌نی توركمانیش هه‌بێت هه‌وڵی كپكردنی له‌هه‌ولێر
ده‌درێت ".
له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی توركمانیشه‌وه له‌هه‌ولێر
عه‌بدولباست خالید ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"ئه‌نجومه‌نی سیاسی توركمان مۆڵه‌تی
ره‌سمی هه‌یه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت حاشا له‌و ئه‌نجومه‌نه بكات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان
خزمه‌ت به‌توركمانه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبووه"
پێشتر عه‌بدولباست خالید كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: " له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه دووجار به ته‌له‌فون ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه سه‌ردانیان بكه‌م بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ست كه به‌بۆچوونی من به‌هۆی كاندیدبوونمه‌وه‌یه وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمانه‌كان له‌هه‌ولێر، به‌ڵام به‌بیانوی جیاجیا بانگهێشتی ئاسایشم ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ستگیرم بكه‌ن".
"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌رپرسن له ژیانی خۆم و خێزان و منداڵه‌كانم، داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به هانامه‌وه بێن و رێگانه‌ده‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌بیانوی جیاجیا به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه له‌كاندیدبوونم راپێچی زیندانم بكه‌ن"، عه‌بدولباست خالید وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
یەکەمینجارە خولی فێربوونی زمانی چینی لە سلێمانی دەکرێتەوە
11:09 PM - 2024-06-27 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی بۆ هەڵبژاردن هەڵوێستی نەگۆڕە
01:04 PM - 2024-06-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن:هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن
12:29 PM - 2024-06-26 -
کۆماندۆی کوردستان حەشارگەکانی تیرۆریستان خاپور دەکات
08:11 PM - 2024-06-25
ئەمانەش ببینە
داوای لێکۆڵینەوە لەروخاندنی ماڵی سەیدئەحمەدی خانەقا دەکرێت
10:57 PM - 2024-06-27
11 تۆمەتبار بە (هێدفۆنی قۆپی)ەوە دەستگیردەکرێن
08:08 PM - 2024-06-27
حەوت باڵیۆزی نوێی وڵاتان کارنامەکانیان پێشکەشی سەرۆککۆمار دەکەن
02:58 PM - 2024-06-27
کۆمسیۆن وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان درێژدەکاتەوە
11:24 AM - 2024-06-27
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:24 AM - 2024-06-28 -
یەکەمینجارە خولی فێربوونی زمانی چینی لە سلێمانی دەکرێتەوە
کوردستان 11:09 PM - 2024-06-27 -
داوای لێکۆڵینەوە لەروخاندنی ماڵی سەیدئەحمەدی خانەقا دەکرێت
کوردستان 10:57 PM - 2024-06-27 -
11 تۆمەتبار بە (هێدفۆنی قۆپی)ەوە دەستگیردەکرێن
کوردستان 08:08 PM - 2024-06-27 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ د. جەمیل عیسا
پرسەنامە 05:30 PM - 2024-06-27 -
رێكخراوی ئازادی لاوان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی IUSY ده‌كات
ی ن ک 05:14 PM - 2024-06-27 -
حەوت باڵیۆزی نوێی وڵاتان کارنامەکانیان پێشکەشی سەرۆککۆمار دەکەن
عیراق 02:58 PM - 2024-06-27 -
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 02:26 PM - 2024-06-27