riklam

لەتیف نێروەیی: یەکێتی بۆ هەڵبژاردن هەڵوێستی نەگۆڕە

کوردستان 01:04 PM - 2024-06-26
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردن هەڵوێستی نەگۆڕ بووە و هەموو هەوڵێکی داوە بە زووترین کات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "لە روانگەی ئەو هەڵوێستەمانەوە هەموو کۆبوونەوەیەک کە مەبەست لێی دواخستنی هەڵبژاردن بووبێت رەتکردووەتەوە".

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەر لە سەرەتاوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بووە هەڵوێستە نەگۆڕەکەشی وایکردووە کە پرسی هەڵبژاردن ببێتە پرسێکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان و هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆئەوەی لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوانەخرێت".

"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو کۆبوونەوەیەکی لەپێناو دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان تەنانەت لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمیش رەتکردووەتەوە و داوایکردووە هەڵبژاردن ئەبجام بدرێت، چونکە پێی وابووە تەنها بە هەڵبژاردن دەتواندرێت دامودەزگا یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کارابکرێنەوە و خولێکی نوێی پەرلەمانیش پێکبێت"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێتی پشتیوانی لە داوای خەڵك کردووە و هەڵوێستی نەگۆڕبووە لەبارەی هەڵبژاردنەوە، هەموو هەوڵێکی داوە رۆژێک زووتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئەو بارودۆخە چەقبەستووەی لە هەرێم هەیە کۆتایی پێبێت، حزب و لایەنەکانیش سەنگی راستەقینەی خۆیان بزانن".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket