قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن:هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن
کوردستان 12:29 PM - 2024-06-26قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد
لە فاتوشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی
جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە (
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی
وڵاتی ژاپۆنی کرد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش
لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەرەوەردە و کلتور و رۆشنبیریدا. جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ژاپۆن، بە تایبەتیش لە بواری تەکنەلۆژیا
و تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارسازدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی
پڕۆژەی فاوندەیشن هەبەوە کە سەنتەرێکی گرنگی راهێنان و تواناسازی داهێنەر و کارسازە
و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون کە ئەم پڕۆژەیە رۆڵی
دەبێت لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی داهێنەر و بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی
کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد
وڵاتی ژاپۆن لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات، چ لە رووی ناردنی
راهێنەر و چ لە کردنەوەی خولی راهێنان لە وڵاتی ژاپۆن بۆ داهێنەر و کارسازی هەرێم.
باڵیۆزی ژاپۆن لەمبارەیەوە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ
سەرخستنی پڕۆژەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10