لەهەولێر و دهۆک رێگریکردن لەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان بەردەوامە
کوردستان 10:39 AM - 2024-06-23
PUKMEDIA
کەمپی ئاوارەکان
ماوەی زیاتر لە مانگێک
لەبەردەم ئاوارەکاندا ماوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بەوەرگرتنی بڕی چوار
ملیۆن دینار و چەند ئامێرێکی کارەبایی ناوماڵ، وەک قەرەبوو، لەدوای ئەو وادەیە بێبەش
دەبن لەو قەرەبووە، ئەمەش لەکاتێکدایە چەندین جار وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق
رایگەیاندووە، 'لە هەولێر و دهۆک رێگری و لە سلێمانیش ئاسانکاریمان بۆ دەکرێت'.
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و
کۆچبەرانی عیراق لەلێدوانێکی رۆژنامەونیدا رایگەیاندوە: "بەپێی ئەو
وادەیەی کە حکومەتی فیدراڵ دایناوە، کار بۆ داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دەکرێت
لەهەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا رووبەرووی رێگریکردن لە کارمەندەکانمان دەبینەوە
لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و ئەمەش رێکارەکان دوادەخات و کارەکانمان قورس
دەکات".
"لەرێگای سەرۆک
وەزیرانی عیراقەوە هەوڵدەدەین ئەم پرسە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆتایی بێنین، کەوەک
چۆن لە سلێمانی هاوکاری و کارئاسانیمان بۆ دەکرێت، بەو جۆرەش لەهەولێر و دهۆک
مامەڵەمان لەگەڵ بکەن"، ئیڤان فایەق وای وت.
رێگرییەکان لەهەولێر و دهۆک بەردەوامە
هەر لەو بارەیەوە سامر مهشكور بهڕێوهبهری بهشی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستانی وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق له لێدوانێكی تایبهتدا پێشتر به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاندبوو: "بۆ گهڕاندنهوهی ئاوارهكان بهراورد به ههولێرو دهۆك لهپارێزگای سلێمانی زیاتر هاوكاری و كارئاسانیمان بۆدهكرێت، ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه كهمپهكانی ههولێرو دهۆك لهژێر كۆنترۆڵی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستاندان".
لەسەر ئاستەنگییەکان سکاڵا تۆمارکراوە
حکومەتی عیراق تێچووی گەڕانەوەی ئاوارەکان لەئەستۆدەگرێت
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق پلانێكی گشتگیری بۆ
كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە تا کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ
سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، وەک هاندانێک بۆ
گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و دابینکردنی تێچووی
گەڕانەوەیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە بۆ هەر خێزانێک
دابیندەکات، هەروەها هەر خێزانێکی ئاوارە لە دوای 30ی تەممووزەوە بگەڕێتەوە زێدی
خۆی، لە پێدانی هاوکارییەکان بێبەش دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

