riklam

سەرۆک و کەسایەتیەکان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆک بافڵ دەکەن

کوردستان 03:47 PM - 2024-06-16
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لەلایەن ژمارەیەک سەرۆک و لایەن و کەسایەتییە عیراقی و کوردستانییەکان پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستە دەکرێت.

 

لەو بروسکانەدا، وێرای نرخاندنی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ئاشتەوایی و تێپەراندنی کۆسپەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردن و خۆشگوزەرانی، تەئکید لەو پەیامە دەکەنەوە کە ئەم بۆنە پیرۆزە :" ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد و عیراق و لەیەکترنزیکبونەوەی لایەنە سیاسیەکان".

 

بەپێی ئەو پەیام و بروسکانەی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ، کۆپیەکی بەدەستگەیشتوە لە بروسکەی هێز و لایەنە کوردستانیەکان دا، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ، ئەم بۆنەیە وەک دەرفەتی گرنگ دەزانرێت بۆ" ئاشتەوایی و یەکریزی ناوماڵی کورد و بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان". 

 

هەروەک بەپێی پەیامی سەرۆک و سەرکردە عیراقی و کەسایەتەکان، رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرنرخێندراوە، لە پرۆسەی سیاسیی و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان، هەروەک هیوا دەخواز ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك و گەلی عیراق. 

 

هەریەک لە پرفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی، خەمیس خەنجەر، موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، رایان کلدانی، شێخ ئەدهەم بارزانی، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆک بافڵ کردووە.

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket