riklam

رزگار حاجی حەمە: ئەرکی سەرۆکی هەرێمە بە هەڵبژاردن قەوارەکەمان بپارێزێت

کوردستان 12:23 PM - 2024-06-25
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی PUKMEDIA

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورردستان رایگەیاند: "تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا دەکەینەوە و یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ هەڵبژاردن کردووە"، وتیشی: "پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پارێزەری باڵای بەرژەوەندییەکانی کوردستان بێت و بە دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن، هەرێمی کوردستان لەو بۆشاییە یاسایی و دەستورییە رزگار بکات".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند: "ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردن کردووە لە سەرجەم ئۆرگانەکاندا، لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوامانکردن پێویستە سەرۆکی هەرێم هەمان ئەو رۆژە دیاریبکات کە کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن پێشنیازی کردووە ئەویش 5ـی 9ـی 2024ـە و لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوانەکەوێت، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت و پەکخستنی پڕۆسەی دیموکراسی زیانی بۆ هەرێمەکەمان دەبێت".

"لەگەڵ ئەوەداین هەموو هێز و لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان و هەرێمەکەمان ئامادەکاری بکەن و بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن، ئەگەر کێشەیەکیش هەبێت، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پارێزەری باڵای بەرژەوەندییەکانی کوردستان بێت و وادەی هەڵبژاردن دیاریبکارت بۆئەوەی هەرێمی کوردستان لەو بۆشاییە یاسایی و دەستورییە رزگاری ببێت"، رزگار حاجی حەمە وای وت.

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە کە رۆژی 5ـی 9ـی 2024 دیاریبکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەگەریش هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوابخرێت هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە و بەمەش قەوارەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە".

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی سەبارەت بە کۆبوونەوەی رۆژی رابردووی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "پێشنیارەکانی سەرۆک بافڵ هەمان داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بۆئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و لەوە زیاتر دوانەخرێت، هەروەها بەرژوەندی حزبی وەلابنرێت و بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان رەچاوبکرێت و کوردستان لەم کێشە و گیروگرفتەی کە دروستکراوە رزگار بکرێت".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket