riklam

سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و لەگەڵ دواخستندا نییە

کوردستان 08:14 PM - 2024-06-24
سەرۆک بافڵ و رزگار حاجی حەمە PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و رزگار حاجی حەمە

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا رزگار حاجی حەمە دوایین ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بەرنامە و پلانانەی لە كۆبوونەوە باڵاكاندا بڕیاریانلێدراوە، جێبەجێكراون و یەكێتی بەهەمووشێوەیەك ئامادەی هەڵبژاردنە.

لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەكتەبی هەڵبژاردنی کرد كە لە رابردوودا دڵسۆزانە ئەركەكانیان بەجێگەیاندووە بەتایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە یەكێتی بووە هێزی یەكەمی لایەنە كوردستانییەكان، جێدەستیان دیاربووە و ماندوونەناسانە كاریانكردووە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی نییە، دروستكردنی هەر بەربەستێكیش لەبەردەم ئەو پرۆسە گرنگەدا، لێدانە لە خواستی خەڵك و رەوتی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان. پێویستە هەموولایەنەكانیش پابەندبن بەو وادەیەی كۆمسیۆن وەك لایەنی فەرمی و جێبەجێكار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێشنیازیكردووە كە ٥ی ئەیلوولی ئەمساڵە و هیچ بیانوویەكی بۆ دواخستنی پرۆسەكە نەهێشتووەتەوە. دووپاتیشیدەكەینەوە یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە لەو وادەیەدا و پێشوازیی لە پێشنیازەكەی كۆمسیۆن دەكەین.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ وتیشی، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەستبە قۆناغێكی نوێی كاری سیاسی بكەن و پێكەوە لەپێناو كوردستانێكی بەهێزتر و داهاتوویەكی پرشنگدارتر هەنگاوبنێن. پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان نەبنە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەكان و ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان تێكەڵی ململانێ ناڕەواكان نەكرێت. وتیشی، پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانە بوێری دەوێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بێگومان ئامادەیە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket