riklam

قوباد تاڵەبانی: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان 03:03 PM - 2024-06-25
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە کە رۆژی سێ شەمە ( ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای ئەوە دێت کە ماوەی کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق درێژکرایەوە و یەکێک لە بوارەکانی کارکردنشیان هاوکاریکردنی عیراق و هەرێمی کوردستانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق و هیوای خواست رۆڵی گرنگ ببینن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێک کە ئەنجامەکەی جێی متمانەی هاوڵاتییانی هەرێم بێت.

قوباد تاڵەبانی، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە دواخستنی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند: "هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بە تایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن".
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket