riklam

بە بڕیاری سەرۆککۆماری عیراق ١٢ هەزار دەستگیركراو ئازاد دەکرێن

عیراق 10:04 AM - 2024-06-25
لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق سەرۆکایەتی کۆماری عیراق

لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق

لەسەر بڕیاری  د.لە تیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق زیاتر لە ١٢ هەزار دەستگیركراو ئازادكران كە ماوەی سزاكانیان "تەواوبووە یان هەڵوەشابوونەوە".

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: "د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەكانی گرتن و بەئامانجی خێراكردنی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ راگیراوان و جێبەجێكردنی پێوەرەكانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی تۆمەتباران، لیژنەیەكی پێكهێنا كە نوێنەرانی سەرۆكایەتی كۆمار و وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژكارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆگرتبوو".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: "لە ئەنجامی كارەكانی لیژنەكە بووە هۆی ئازادكردنی زیاتر لە ١٢ هەزار دەستگیركراو و راگیراو كە ماوەی سزاكانیان تەواوببوو یان لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابوونەوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket