riklam

وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان درێژکرایەوە

کوردستان 01:03 PM - 2024-06-24
لۆگۆی کۆمسیۆن PUKMEDIA

لۆگۆی کۆمسیۆن

هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی سەربەخۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ماوەی سێ رۆژ درێژکردەوە.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بەوە دەکات: "بڕیاردرا وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ کۆتایی دەوامی رۆژی 27-6-2024 درێژبکرێتەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش لە رۆژی 13-6-2024 بۆ جاری یەکەم وادەکەی بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژکردبۆوە، کە ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ کاتی درێژکراوەی یەکەم.

 

پێشترو له‌یه‌كه‌م واده‌دا 10 حزب و 2 هاوپه‌یمانێتی و 54 كاندید خۆیان تۆماركردبوو، كه‌ رێژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ تۆماركراوه‌ نوێكان كه‌ له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا بووه‌، ده‌كاته‌ 4 هاوپه‌یمانێتی و 26 حزب و 101 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و كاندیدی پێكهاته‌كان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket