riklam

دەزگای ئاسایشی هەرێم چوار قاچاخچی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر دەکات

کوردستان 04:19 PM - 2024-06-25
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا هەبووە رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤) هاووڵاتی، بە فەرمانی دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین".

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیریان دەکەن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم: "لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket