riklam

کاندیدێکی سەربەخۆی تورکمان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئاگادار دەکرێتەوە

کوردستان 08:41 PM - 2024-06-15
عەبدولباست خالید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمان لە هەولێر PUKMEDIA

عەبدولباست خالید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمان لە هەولێر

ئاسایشی هەولێر کاندیدێکی سەربەخۆی تورکمانەکان ئاگادار دەکاتەوە، ئەو کاندیدەش دەڵێت: "گومانم لەئاگادار کردنەوەکەی ئاسایشی هەولێر هەیە و چاوەڕوان دەکەم بە بیانوی جیاجیا دەستگیر بکرێم و بیانەوێت دوورم بخەنەوە لە کاندیدبوونم".

عەبدولباست خالید کاندیدی سەربەخۆی تورکمانەکان لە هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئاگادار کراومەتەوە کە سەردانیان بکەم بۆ هەندێک مەبەست کە بەبۆچوونی من بەهۆی کاندیدبوونمەوەیە وەک کاندیدی سەربەخۆی تورکمانەکان لە هەولێر، بەڵام بەبیانوی جیا بانگهێشتی ئاسایشم دەکەن".

"پێشتر لەسەر کاندیدەکانی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستم هەبووە و داوام کردووە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن لە پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ئێستاش وەک نوێنەری راستەقینەی تورکمانەکان لە هەولێر خۆم کاندید کردووە و چاوەڕوان دەکەم لەسەر ئەو هەڵوێستانەم بانگکرابم بۆ ئاسایشی گەڕەکی هەڤاڵان لە هەولێر"، عەبدولباست خالید وادەڵێت.

کاندیدە سەربەخۆکەی تورکمانەکانی هەولێر راشیگەیاند: "گومانم لەو داواکاریانە هەیە کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە پێموتراوە کە سەردانیان بکەم بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە چاوەڕوان دەکەم بە بیانوی جیاجیا بیانەوێت دەستگیرم بکەن و سزام بدەن، بەمەش هاوڵی دوورخستنەوەم لە کاندیدبوونم بدەن".

پێشتر عەبدولباست خالید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمان لە هەولێر ناڕازیبوونی خۆی لەبارەی نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەربڕیبوو، بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی توركمانه‌وه‌ داوای كورسی كۆتا ده‌كه‌ن، گوزارشت له‌ پێكهاته‌ی توركمان ناكه‌ن و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی خۆیانه‌وه‌ن"، داواشیکردبوو پێکهاتەکان بە گشتی و تورکمانەکان بەتایبەتی پێویستە نوێنەری راستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن نەک لەلایەن حزبێکەوە بەکاربهێندرێن.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket