٢٦ کاندیدی تورکمان و مەسیحی کێبڕکێی کورسی کۆتا دەکەن
کوردستان 09:16 PM - 2024-06-23هەڵبژاردی پەرلەمانی کوردستان
لەدوای درێژکردنەوەی وادەی خۆتۆمارکردن هەتا ئێستا ٥٥ هاوپەیمانی و حزب و کاندید بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناویان تۆمارکردوەو ئەمڕۆش کۆتا وادە بوو بۆ ناوتۆمار کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ٢٦ کاندیدی تورکمان و مەسیحی کێبڕکێ بۆ کورسی کۆتاکان دەکەن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژی ٢٤-٦-٢٠٢٤ کۆتا وادەی ناوتۆمارکردنی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كانە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لە ٨-٦-٢٠٢٤ تا ئێستاش ٥٥ هاوپەیمانێتی و حزب و لایەن و کاندیدی حزبەکان و کاندیدانی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە".
"لەو ژمارانە لە پارێزگای سلێمانی، ٢ حزب و ٨ کاندیدی بۆ دەنگدانی گشتی و ٥ کاندیدی تورکمان و ١ کاندیدی مەسیحی ناویان تۆمارکردوەو لە هەولێر، ٢ هاوپەیمانێتی و ١٣ حزب و ٩ کاندیدی تورکمان و ٧ کاندیدی مەسیحی و ٩ کاندیدی گشتی خۆیان تۆمارکردوەو هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش ٤ کاندیدی مەسیحی و ٤ کاندیدی گشتی و ١ حزب خۆیان تۆمارکردووە"، جومانە غەلای وای وت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ١٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی و ٥٤ کاندید خۆیان تۆمارکردبوو، کە رێژەکە لەگەڵ تۆمارکراوە نوێکان دەکاتە ٤ هاوپەیمانێتی و ٢٦ حزب و ١٠١ کاندید بە سەربەخۆ و کاندیدی لایەنەکان و کاندیدی پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی.
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن
له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش جومانه غه‌لای ده‌ڵێت:"چاوه‌ڕ‌ێی ده‌ركردنی مه‌رسومێكی نوێی هه‌رێمی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دیارییكردنی واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات كۆمسیۆن پێشنیاری خۆی بۆ واده‌یه‌كی نوێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوه كه رۆژی 5-9-2024".
"پێویسته واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندا بێت، چونكه ئه‌نجومه‌نه‌كه له 6/1/2025 كاره‌كانی كۆتایی پێدێت و پێویسته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێش كۆتایی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن ئه‌نجامبدرێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه،"وته‌بێژی كۆمسیۆن واده‌ڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سه‌رۆك بافڵ: كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان مێژوویه‌كی له‌بیرنه‌كراوه له‌رۆژنامه‌گه‌ریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سه‌رۆك بافڵ: كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان مێژوویه‌كی له‌بیرنه‌كراوه له‌رۆژنامه‌گه‌ریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10