riklam

گەشتوگوزاری سلێمانی: داهاتی گەشتیاران نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە

کوردستان 04:26 PM - 2024-06-22
گەشتیاران لە سلێمانی PUKMEDIA

گەشتیاران لە سلێمانی

نزیکەی 160 هەزار گەشتیار لەماوەی یەک هەفتەدا سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، کە داهاتی گەشتیاران بۆ خاوەنکاران و کاسبکارانی سلێمانی بە نزیکەیی 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی دا کە بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بەوەدراوە: "بە پێی دوواین ئامار و بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان لە ماوەی (14 تا 20)ـی ئەم مانگە، (159,583) گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە، کە لەو رێژەیە زیاتر لە 90% گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عیراق گەشتەکانیان بۆشاری سلێمانی ئەنجامداوە، هەروەک نزیکەی 10% میوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە رێگەی فڕۆکەخانە و بازگەکانەوە روویان لە شارەکە کردووە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی گەشتوگوزاری سلێمانی: "ئەو گەشتیارانەی کە بۆ جەژنی قوربان رویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە، داهاتەکەیان بە نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت کە سوودەکەی بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاراندا دابەشبووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 40 هەزار گەشتیار زیادیکردووە کە لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوودا (120,460 )گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان کردبوو".

سەرەڕای قەرەباڵغی بەرچاوی گەشتیاران، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە پێی پلانێکی سەرکەوتوو توانرا بۆنەیەکی ئارام بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی و میوانان دەستەبەربکرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket