riklam

سەرۆک بافڵ: جەژن ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان

کوردستان 07:37 PM - 2024-06-15
پیرۆزبایی جەژنی قوربان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

پیرۆزبایی جەژنی قوربان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات و لە پەیامێکیشدا رایدەگەیەنیت: " ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان".

دەقی پەیامەکە

جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.

ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان. هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket