riklam

پیرۆزباییەکان بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

کوردستان 06:49 PM - 2024-06-15
هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز PUKMEDIA

هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکرێت کە ئەمە دەقەکانیانە...


مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بەگیانی لێبوردەیی و ئاشتەوایی جەژن بکەین

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین، هیوادارین رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی و ئارامی بەرنەسەر .

لەم بۆنەیەدا پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێبوردەیی ئاشتەوایی و گەردەن ئازادی ئەم جەژنە پیرۆز بکەین، تا گەلەکەمان بە ئاسودەیی ودوور لەهەر بارگرژییەک ، جەژن و یاد و بۆنە  ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان بە خۆشی و شادی بکەنەوە.

 مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

کۆسرەت رەسوڵ: ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان

 

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە خەڵکی کوردستان دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خەڵکی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.

بە درێژایی مێژووی گەلەکەمان، هەمیشە جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان وێستگەیەک بوونە بۆ ئاشتبوونەوەو برەودان بەرۆحی لێبووردەیی و پێکەوەژیان، بەهیوام ئەم جەژنە پیرۆزەش ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان، هەموومان پێکەوە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان  و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان کۆتایی بە ململانێکان بهێنین و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لەپێشینەی کارەکانمان بێت.

دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو کوردێک و کوردستانییەک پیرۆز دەکەم.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

 

پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ

 

جەژنتان پیرۆز و گەردنتان ئازادبێت

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و موسڵمانانی كورد و هەموو خەڵكی كوردستان؛ بەهەموو پێكهاتە ئایینی و ئاینزاكانیانەوە دەكەم.
هەر لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و بەشداریی خەمی هەموو ئەوانەیش دەكەم كە بەهەر هۆكارێك بێت ئازیزانیان لەدەستداوە و ئەم جەژنە پێكەوە ناكەن.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك و حەجی هەموو ئەو موسڵمانانە قبووڵ بێت كە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی ماڵی خوایانكردووە و خوای گەورە بیكاتە نسیبی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت.

ئایینی پیرۆزی ئیسلام پڕە لە وانەی میهرەبانی و لێبووردەیی و گەردنئازادیی، بۆیە دەمێكە گەلی كوردیش ئەم جەژنە و جەژنەكانی تریشی كردووەتە بۆنەیەك و لەپاڵ ئەركە ئاینییەكەدا ئەركە كۆمەڵایەتییەكانیش جێبەجێدەكەن و ئەگەر بەهەر هۆیەك دڵیان لەیەكتر زوویر بووبێت ئەوا ئەم ڕۆژە دەكەنە دەستپێك بۆ ئاشبوونەوە و ئاشتەوایی و دووپاتكردنەوەی خەمخۆریی بۆ یەكتر، بۆیە دەڵێم ئافەرین و هەزار ستایش بۆ ئەوانەی دەستپێشخەری دەكەن و دڵە زویربووەكان ئاشتدەكەنەوە.

لەیەزدانی مەزن دەپاڕێمەوە كورد و كوردستانەكەمان لە هەموو ئاشووب و بەڵایەك بەدووركات و جەژنیكی خۆش و ئاسوودە بەڕێبكەین.
لەئێستاوە جەژنتان پیرۆز بێت و گەردنی هەموان ئازادبێت.

 گەلاوێژ

 

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 

 

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدی جەژنێكی خۆش بۆ هەموو لایەك دەخوازین، هیواخوازین ئەم جەژنەش جەژنی هێنانەدی هەوێنی لێبوردن، یەكترقبوڵكردن و رێزگرتن بێت، هیواخوازین ئەم جەژنەش ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان، دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان و بەرەو داهاتوویەكی جوان و گەشتر هەنگاوبنێین.

دەبێت لەم بۆنە پیرۆزەدا بەو گیانە هەڵسوکەوت بکەین و هەموومان ناکۆکییەکان وەلابنێین و دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ گەیشتن بەتێگەیشتن و رێككەوتن بۆ خزمەتی زیاتری وڵات و نیشتمان.

دووبارە جەژنی قوربانی پیرۆزبێت لە هەمووان، جەژنی شادی و ئاسودەیی بێت.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket