ههڵوێستی نهگۆڕی یهكێتی بۆ ههڵبژاردن ئومێدی بهخهڵك بهخشیووه
کوردستان 12:11 PM - 2024-06-11
PUKMEDIA
هەڵبژاردن و لۆگۆی یەکێتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لەگەڵ پەیامەکەی خۆی و بەرگریکردن لەمافی دیموکراسی خەڵک راستگۆ بوەو پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، چونکە پێی وابووە لەو رێگەیەوە دەتوانرێت زیاتر پارێزگاری لەقەوارەی هەرێمی کوردستان بکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دابەشكردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا و داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بوەو ئەم هەڵوێستەشی بووەتە جێی ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
بەهەڵبژاردن زیاتر زامنی قەوارەی هەرێم دەکرێت
فڕیاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ تەواوبونی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هەتا ئێستا یەکێتی هەڵوێستی نەگۆڕبووە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەموو هەوڵێکی داوە ئەو پرۆسە دیموکراسییە، کە خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیشە جێبەجێبکرێت، هاوکات هیچ کاتێک نەبووەتە لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردن، بەپێچەوانەوە پێی وابووە بەئەنجامدانی ئەو پرۆسە دیموکراسییە دەتوانرێت زیاتر زامنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکرێت".
"یەکێتی هەمیشە داکۆکیکاری مافی کۆمەڵانی خەڵک بووەو لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، هەر لەسەرەتاشەوە یەکێتی ئامانجی بووە لە حزب و لایەنەکان بەپێی سەنگی خۆیان لەپەرلەمان بن، نەک ئەوەی لە رابردوودا هەبووەو سەرجەم حزبەکان جگە لەلایەنێک 11 بە 0 بەشداری پرۆسەکەیان کردووە، کەبێگومان ئەوەش لەگەڵ پرۆسەی دیموکراسیدا یەکینەدەگرتەوە"، فڕیاڵ عەبدوڵڵا وای وت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا داواکاری یەکێتی بووەو پێیوابووە لەم روانگەیەوە دەنگدەران دەتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و داکۆکیکاری مافەکانیان بن، هاوکات دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکانیش بەسەر بازنەکاندا هەر داوای یەکێتی بووەو ئامانجی بووە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان".
یەکێتی جێی ئومێدی خەڵکە
یەکێتی هەمیشە جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان بووە، چونکە راستگۆیانە هەوڵی بۆ بەجێگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوە کە مافێکی دیموکراسی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی راستگۆ بووە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پەیامەکەی خۆیدا و هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە، داکۆکیکاری ئەو مافە دیموکراسییەی دەنگدەران بووە، لەم راونگەیەشەوە یەکێتی تاکە حزبە کەبوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان".
"یەکێتی نەبەنهێنی و نەبەئاشکرا، نەبەڕاستەوخۆ و نەبەناڕاستەوخۆ، بەشداری هیچ کۆبونەوەیەکی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە نەکردووە، بەڵام ئەو لایەنەی کە تا دوێنێ دادگای فیدراڵی بە مەحکەمەی سەورە ناودەبرد، دواجار پەنایان بۆ برد و لەو رێگەیەوە ئەو پرۆسە دیموکراسییەیان لەهەرێمی کوردستان پەکخست و خەڵکی هەرێمی کوردستانیان لەو مافە رەوایەی خۆیان بێبەشکرد"، لوقمان وەردی وای وت.
یەکێتی براوەی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمە
ئەوەی تاکو ئێستا براوەی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بێگومان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، چونکە لەبنەڕەتتدا داواکارییەکانی یەکێتی بریتیبوون لە؛ (دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان بەپێی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی هەرێمی کوردستان لەیەک بازنەییەوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، لەسەر بنەمای بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەران و کارتی بایۆمەتری دەنگدانی عێراق)، لەئێستاشدا بەشێکی زۆری داواکارییە سەرەکییەکانی یەکێتی هاتوونەتەدی، بەتایبەتی لەبەدیهێنانی دادپەروەری لە نوێنەرایەتی جوگرافیی لەبازنەکانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، گرەنتی و دەستەبەری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەم هەڵوێستانەی یەکێتی و پێداگری لەسەر داوای خەڵک ئومێدێکی دیکەی بەخەڵکی هەرێمی کوردستان بەخشیوەو چاوەڕوانی بەردەوامی لێدەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

