بەچوارەمین مەرسوم هەڵبژاردن نەکراو پێشنیازی وادەی نوێش بێ وەڵامە
کوردستان 01:44 PM - 2024-06-10هەڵبژاردن
بەپێی چوارەمین مەرسومی هەرێمی کە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەسەربوو، دەبوو ئەمڕۆ 10-6-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچوایە، بەڵام تانەیەکی مەسرور بارزانی لەسەر بڕگەی 2 لەمادەی 2ی یاسای هەڵبژاردن لەدادگای فیدراڵی رێکارەکانی کۆمسیۆنی پەکخست و بەمەش هەڵبژاردن دواخرا و کۆمسیۆن چاوەڕوانی پێنجەمین مەرسومی هەرێمییە بۆ هەڵبژاردن.
10 رۆژە کۆمسیۆن داوای وادەیەکی نوێی دەکات
زیاتر لە 10 رۆژە کۆمسیۆن داوای وادەیەکی نوێی هەڵبژاردنی لەسەرۆکایەتی هەرێم کردووە، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم نەیتوانیوە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریبکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆن پێشنیازی کردووە کە رۆژی 5-9-2024 وەک رۆژی دەنگدانی گشتی دیاریبکرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەیەکی نوێیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت: "تەمەنی کۆمسیۆن بۆ ماوەیەکی کاتی درێژکراوەتەوەو پێویستە لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکات".
پێش تەواوبونی تەمەنی کۆمسیۆن هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەوە زیاتر دواخستنی مەرسومی هەرێمی بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری لەسەر راپەڕاندنی کارەکانمان بۆ هەڵبژاردن دروستدەکات، لەکاتێکدا زیاتر لە 10 رۆژە داوامان لە سەرۆکایەتی هەرێم کردووە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات".
"لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەتا سەرەتای ساڵی 2025 تەمەنی کۆمسیۆن درێژکراوەتەوە، ئەمەش لەپێناو سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، لەم روانگەیەشەوە پێویستە سەرۆکایەتی هەرێم بەزووی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش تەواوبونی تەمەنی کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدابێت"، جومانە غەلای وای وت.
سەرجەم لایەنەکان رەزامەندن بۆ هەڵبژاردن
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەیەکەم دەرگا کردنەوەی کۆمسیۆن بۆ ناو تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان کە رۆژی 14-3-2024 دوا وادەبوو 20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی و 54 کاندید ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمارکردبوو، بەڵام لەپاش دواخستنی هەڵبژاردن جارێکی دیکە کۆمسیۆن رۆژی 8-6-2024 دەرگای ناو تۆمارکردنی کردەوەو پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ئامادەنەبوو بەشداری هەڵبژاردن بکات و ناوی خۆی تۆمارنەکردبوو، بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن دوێنێ 9-6-2024 رەزامەندی نیشانداوە بەشداری هەڵبژاردن بکات.
کۆمسیۆن رۆژی بۆ وادەی نوێ پێشنیار کردووە
کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشنیاز دەكات سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 5ـی 9ی ئەمساڵ وەك وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.
لە نوسراوێكی رەسمیدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە ئەمڕۆ 29ـی 5 وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA ناردووە و دەڵێت: پێشنیاز دەکەین، رۆژی 5ـی 9ـی 2024 هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، چونکە كۆمسیۆن ناتوانێت خشتەی کارەکانی درێژبکاتەوەو گۆڕانکاری تێدا بکات".
لە نوسراوەکەدا كە ژمارە (خ/24/ر.م/84)ی رۆژی 28ـی 5ـی 2024ـی بەسەرەوەیەو تێیدا ئاماژە بە فەرمانی وەلائی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات سەبارەت بە سکاڵاكەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە 126ی فیدراڵی 2024 كە لە دژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماریكردوەو (بڕگەی 2 لەمادەی 2) رێکارە هونەریی و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عیراق هەڵپەسێردران.
هەروەك لە نوسراوەكەدا هاتووە:" لە دوای دەرچوونی بڕیاری دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە 20ی ئایاری 2024، بڕیارەکە دەخوازێت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسومێکی هەرێمی دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێشنیاز دەکات رۆژی 5ـی ئەیلولی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا خشتەی ئۆپراسیۆنەکانی کۆمسیۆن شیاوی درێژکردنەوە نیین".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر 4 جار مەرسومی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە و ئێستاش پێویست دەكات مەرسوومی پێنجەم دەربكات، كە بەپێی ئەم نوسراوە كۆمسیۆن داوا دەکات رۆژی 5ـی 9ـی 2024 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
پێشتر چوار جار مەرسومی هەرێمی بۆ دەرکراوە
رۆژی 3ـی 3ـی 2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئیمزا كرد و بڕیاریدا کە هەڵبژاردنەکە رۆژی 10ـی 6ـی 2024 ئەنجام بدرێت، ئەمەش لەکاتێکدابوو کە پێشتر سێ جار هەڵبژاردنەکە دواخرابوو، هەروەها لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە هەڵبژاردن دواخرا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر 4 جار مەرسومی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە و ئێستاش پێویست دەكات مەرسوومی پێنجەم دەربكات، كە بەپێی نوسراوێک كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق داوا دەکات رۆژی 5ـی 9ـی 2024 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
پێویستە مەرسومی پێنجەم دەربکرێت
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان چوارجار مهرسومی ههرێمی بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان دهركردوهو لهرۆژنامهی وهقایعدا بڵاوكراوهتهوه كه بریتین له....
1-مهرسومی رۆژی 24ی شوباتی 2022 بۆ سازدانی ههڵبژاردن له رۆژی 1ی تشرینی یهكهمی 2022.
2-مهرسومی رۆژی 26ی مانگی ئازاری 2023، بۆ سازدانی ههڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووهمی 2023.
3- مهرسومی رۆژی 3ی مانگی ئابی 2023 بۆ سازدانی ههڵبژاردن له رۆژی 25ی شوباتی 2024.
4- مهرسومی رۆژی 3ی ئازاری 2024 بۆ سازدانی ههڵبژاردن له رۆژی 10ی حوزهیرانی 2024.
دوای چوار جار مهرسومی ههرێمی، كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق چاوهڕێی مهرسومی هەرێمی پێنجهمه بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20