riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ئەرکمانە رێز لە تێکۆشەرو گەورەکانی هەولێر بگرین

کوردستان 07:54 PM - 2024-05-23
شاڵاو کۆسرەت لە سەردانی بۆ دیوەخانی رەشاد موفتی PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت لە سەردانی بۆ دیوەخانی رەشاد موفتی

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-٥-٢٠٢٤ لە  هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی دیوەخانی رەشاد موفتی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا  باسی لە مێژووی بنەماڵەی رەشاد موفتی کرد کە رۆڵێکی یەکجار گەورەیان هەبووە لە هەولێرو هەمیشە دیوەخان و حوجرەو کتێبخانەکەیان لە خزمەتی بزاڤی رۆشنبیری کوردستان بووە.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتی:" ئەرکی هەموومانە رێز لە بنەماڵە تێکۆشەرو خانەدان و گەورەکانی هەولێر بگرین و پەرە بە کلتوورەکەیان بدەین" .

 شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: پێشمەرگە پارێزەری کوردستانە

 

هەر ئەمڕۆ  ٢٣/٥/٢٠٢٤ لە هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە عەقید عەلائەدین شیواشۆکی جێگری فەرماندەی لیوای ١٠ی پیادەو بەشێک لە ئەفسەرانی لیواکە.

 

لە دیدارێکدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ستایشی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان، کە هەمیشە بە خوێن بەرگریان کردووەو لەریزی پێشەوەی خەبات و قوربانیدان بوون.

 

دواتر کورتەیەکی لەسەر دۆخی کوردستان و دواگۆڕانکارییەکان خستەڕوو.

 


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket