riklam

قوباد تاڵەبانی: كێشەی مووچەی هێزەئەمنییەكان چارەسەر بوو

کوردستان 01:29 PM - 2024-05-23
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئاژانسەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:"لەسەر ناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتووین بە رێككەوتن و كێشەی مووچەی هێزەئەمنییەكان چارەسەر بووە"، دەشڵێت:"حكومەتی هەرێم لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ عیراق".

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "كێشەی مووچەی هێزەئەمنییەكان چارەسەر بوو، لەسەر ناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتووین بە رێككەوتن".

" ئەگەر بەراوردێک لەنێوان ئێستا و ساڵی رابردوودا بکەین، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، ئەکید بەرەو باشتر رۆشتووە و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باش هەیە، هیوادارین ئەمەش ببێتە خێر و خۆشی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، هاوکات حكومەتی هەرێمی كوردستان لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ عیراق"، قوباد تاڵەبانی وایوت.

لەبارەی بەریوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی وتی:" ئێمە ئێستاش ئامادەین بۆ هەڵبژاردن لە 6/10 بە دڵنیایی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket