یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکان و ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەستەی دادوەری کۆمسیۆن تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیاران بۆ هەڵپەساردنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن و راشیدەگەیەنن: "ئەو بڕیارە بە سیاسیی دراوە، نەک بە یاسایی".
رزگار حەمە: بڕیارەکەی کۆمسیاران نایاساییە
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی
مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" تانەکەمان
لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانە، چونکە بڕیارەکە لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە
لەبەرژەوەندی دیموکراسی هەرێمی کوردستاندا نییە".
"بڕیارەکەش
لەکاتێکدایە، کە بەپێی دەستوور نابێت هیچ سکاڵاو تانەیەک لەبارەی هەڵبژاردنەوە
بدرێت، لەکاتێکدا کە ٦ مانگ بەسەر بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردندا تێپەڕیوە و سکاڵاکەی
مەسرور بارزانیش لەکاتێکدابووە، کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی
هەڵبژاردن، کە بەبۆچوونی ئێمە ئەو کارە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بووە، نەک تانەدان
لە دابەشکردنەوەی کورسییەکان"، رزگار حاجی حەمە وایوت.
تەلار لەتیف: بڕیارەکەی کۆمسیاران کاریگەری سلبی دەبێت
دادگای فیدراڵی ئەو
ماددەیەی تایبەتە بە دابەشکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان رادەگرێت و ئەنجومەنی
کۆمسیارانیش بڕیارێکی دیکە دەدات و بەشێک لە کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان هەڵدەپەسێرێت.
تەلار لەتیف لێپرسراوی
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەڕێگەی رزگار
حاجی حەمە، کە نوێنەری قەوارەی سیاسیمانە تانەمان لەبڕیارەکەی کۆمسیاران داوە،
چونکە بەپێی فەرمانە وەلائییەکەی دادگای فیدراڵی، کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دووە
و تایبەتە بە دابەشکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا، نەک هەڵپەساردنی بەشێک لەپرۆسەی هەڵبژاردن وەک
لە بڕیارەکەی کۆمسیاراندا هاتووە".
"بڕیارەکەی
کۆمسیاران کاریگەری سلبی لەڕووی سیاسی و یاسایی و ماددییەوە بۆ ئێستا و داهاتووی پرۆسەی
دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان دەبێت، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهیچ جۆرێک
لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نییە، کە دەبێتە هۆی دواخستن و راگرتنی هەڵبژاردن، بەپێچەوانەوە
دەمانەوێت هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت کە سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە"،
تەلار لەتیف وایوت.
بوێری بەشداریکردنیان نییە و بیانوو دەگرن
لێپرسراوی ناوەندی
کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:" ناکرێت
حزبێکی سیاسی کە بوێری بەشداریکردنی لەهەڵبژاردندا نییە، بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی
دواخستن و پەکخستنی پرۆسەکە بدات، لەکاتێکدا تا دوێنێ ئەو حزبە، بڕوای
بەبڕیارەکانی ئەو دادگایە نەبووە کە سکاڵاکەی لێ تۆمارکردووە".
تەلار لەتیف
وتیشی:" نییەتی پارتی دواخستنی هەڵبژاردنە، نەک تانەدان لە هیچ ماددەیەک، ئەگەر
مەبەستیان دواخستنی هەڵبژاردن نەبوایە دەیانتوانی تانە لە بڕیار و رێنماییەکانی
کۆمسیۆن لەبەردەم دەستەی تەمیزی تایبەت بە کۆمسیۆن بدەن، کە لە سێ دادوەر پێکهاتوون".
تانەکەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ئاڕاستەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن کراوە و تێیدا تیشکی خراوەتەسەر
فەرمانە وەلائییەکەی دادگای فیدراڵی، کە لەبڕیارەکەی کۆمسیاراندا وردتر بڕیاری لەو
فەرمانە داوە و بەشێک لە کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەساردووە، یەکێتیش
هەموو رێککارێکی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەو وادەیەدا
ئەنجام بدرێت، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومی بۆ دەرکردووە.
20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان تۆمارکردبوو
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA هەتا رۆژی 14-3-2024 کە دوا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکان، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، 20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمارکرد، کە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنەبوو ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بکات، لەبەرامبەریشدا سەرجەم حزبەکانی تر ئامادەییان بۆ هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا نیشانداوەو ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14 -
دکتۆرێکی کورد بوەتە هیوا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک
کوردستان 10:07 PM - 2026-07-13



.png)



دابەزێنە

