riklam

سەرۆک بافڵ: لیوا شێرکۆ و حسێن مەنسوور دوو نموونەی باڵای خۆڕاگریین

کوردستان 04:06 PM - 2024-01-30
لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور PUKMEDIA

لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی شەهیدکردنی دوو فەرماندەی سەربازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، " ئەمڕۆ كە یادی ئەو دوو فەرماندە تێكۆشەرە دەكەینەوە، ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین".

دەقی پەیامەکە...

لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور، دوو نموونەی باڵای خەبات و خۆڕاگریین لەپێناو خاكی كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.

‎ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین، لە رۆژە سەختەكاندا بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بەگژ تاریكیدا دەچوونەوە و تاوەكو شەهیدیش بوون، لەو رێبازە پیرۆزەی خەبات لایاننەدا و بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست.

‎ئەمڕۆ كە یادی ئەو دوو فەرماندە تێكۆشەرە دەكەینەوە، بەڕێزەوە یاد و یادەوەرییەكانیان وەبیرخۆمان دەهێنینەوە و لەبەرامبەر ئازایەتی و جوامێریاندا، سەری رێزمان دادەنەوێنین.

‎دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سەرفرازیی بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket