پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28
PUKMEDIA
سەرۆکی یەکێتی
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی
بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، چەند بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە سەرکردە و لایەنەکان و کەسایەتییەکانی کوردستان
و عیراق پێدەگات.
دەقی بروسکەنامەکان:
دەقی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم...
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت.
لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین كۆنگرە یەکێتی كرد و هیوای خواست، ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كاری پێكهوهیی و پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و ههمووان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه دهستوورییهكانی ههرێمی كوردستاندا بگێڕن.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یهكێتی بۆ پهیوهندی و پیرۆزبایی و بهشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له كردنهوهی كۆنگرهی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت.
دەقی بروسکەی د. ئیبراهیم
بەحر ئەلعلوم:
برا و مامۆستا بافڵ جەلال
تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە
دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە هەڵبژاردنەوەتان
وەک سەرۆکی یەکێتی، داوا لەخوای گەورە دەکەین لەسەر دەستی ئێوە خێر و تەبایی بۆ هەرێم
و عیراق دەستەبەر بکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆچکردوو مام جەلال سەمامی ئەمانی پرۆسەی سیاسی بوو، هەڵبژاردنی ئێوەش لەساڵیادی کۆچیی دوایی سەرۆک مام جەلالدا بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆتان، لەوەی بەردەوامی بە رێباز و رێچکە نیشتمانییەکەی سەرۆک مام جەلال بدەن.
ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە سەرکردایەتی سیاسیتان دەکەین، کەداڕێژەری قۆناغێکی نوێی رێکخراوەیی بێت، بەجۆرێک یەکێتی رۆڵی خۆی وەربگرێتەوە لەبەدەمەوەهاتنی خواستەکانی گەلی کورد، لە ئۆقرەیی سیاسی و ئەمنی و گەشەپێدان، لەرێگەی پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنێوان بەغدا و هەرێم، بۆ پاراستنی یەکڕیزی گەل و خاکی عیراق.
ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ
بفەرموون.
د. ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم
قەیس خەزعەلی پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایب ئەھلی حەق پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایب ئەھلی حەق لە پیرۆزبایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکەوتنی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی حیزبەکە، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.
قەیس خەزعەلی ھیواشی خواستووە یەکێتی کاری جددی بکات بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و زیاتر پتەوکردنی ریزەکانی گەلانی عێراق.
پیرۆزبایی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم...
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بافل تاڵەبانی دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنەوەی متمانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەڵبژاردنی وەك سەرۆك وسەركردەی یەكێتیی، هەر لەم بۆنەیەدا شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال و هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی عێراق وگەلی كوردی خۆشەویست بەبیرخۆمان دەهێنینەوە.
موسەننا سامەڕایی
سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم
دەقی بروسکەی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ڕێزدار بافڵ جەلال تاڵەبانی سڵاوێکی برایانە.
بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دڵخۆش بووین و پیرۆزبایتان لێدەکەم ھیوام وایە بەڕێزتان ببن بە جێگایی متمانەی خەڵکی کورستان و بڕیاری دڵسۆزانە لە بەرژەوەندییەکانی مافی ڕەوایی میلەتەکەمان بدرێت و دەرەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە لە گوفتارەوە بگۆڕێت بۆ کردار دڵی خەڵکی کودستان بە گشتی و فەرمان بەران بەتایبەتی خۆش بکرێت و هەیبتو و شکۆیان بۆ بگیڕیتەوە خاڵێکی وەر چەرخان بێت بۆ تە بایی ھێزە نیشتمانییەکان و ھەنگاوێک بێت بۆ گێڕانەوەی ناوچە دابڕیندراوەکانی کوردستان بە پێ دەستور .
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم .
والسلام علیکم
کامیل حاجی عەلی
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
دەقی پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە وێنە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23




.jpg)


دابەزێنە

