شەفیقی حاجی خدر میوانی ساڵۆنی لاپەڕە نۆی هەولێرە
کوردستان 11:48 AM - 2022-05-14
ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەهەولێر بەردەوامە لەسازكردنی كۆڕەكانی ، لەو چوارچێوەیەشدا 14/5/2022 كۆڕیكی بۆ نوسەرو وەرگێڕ شەفیقی حاجی خدر بۆ ناساندنی كتێبی (ژیانی من) ی (گۆڵدا مایەر) سازكرد.
لەكۆڕەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لەنووسەرو شاعیرو ئەدیب و چالاكوانی مەدەنی و كەسایەتی شاری هەولێرو هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون ، تێیدا شەفیقی حاجی خدر باسی لەبەراوردی نێوان ئەزمونی خەباتی سیاسی گەلی كورد لەگەڵ گەلی ئیسرائیل كردو وتی : تیۆدۆر هرتزلی رۆژنامەنووسی جوو خەڵكی نەمسا بوو بۆی دەركەوت هەرچی نەگبەتی تاوان بەسەر وڵاتانی ئەوڕوپا بێت دەیخەنە ملی جووەكان ، بۆیە ئەمە وایكرد هرتزل بیر لەوە بكاتەوە گەلی جوو چۆن رزگار بكات و چۆن ئەو ژێردەستەیەیان كۆتایی پێبێنێت ، ئەوەبوو وازی لەڕۆژنامووسی دێنێت و كتێبێكی بچووك دەنووسێت بەناوی دەوڵەتی جوو كە هەندێك سەرەداو باس دەكات و نەخشە رێگا بۆ دروستكردنی دەوڵەتەكەیان دادەنێت كە بۆ ئەمەش دەزگایەكی نەتەوەیی پێكدێنێت و كۆنگرەیەك بەناوی ئاژانسی جووەكان دادەمەزرێنێت.
شەفیقی حاجی خدر باسی ئەوەش دەكات كە جووەكان زۆر هەڵیان بۆ ئەوە قۆستەوە كە دەوڵەتێك بۆ نەتەوەی خۆیان دروست بكەن تێیدا سەركەوتوو دەبن و دەڵێت : لەبەرامبەردا نەتەوەی كورد یەكێك لەشكستەكانی ئەوەبووە كە لەماوەی دوو هەزارو پێنج سەد ساڵەی لەدوای روخانی دەوڵەتی مادەكان نەیانتوانیوە قەوارەی سیاسی خۆیان دروست بكەن هەندێك لەمێژوونووسەكان بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوە كە كورد كتێبی پیرۆزی نەبووە ئەو ئایین و ئایدۆلۆژیانەی كە هاتوون لەبەر نەبوونی كتێب كورد وایلێهاتووە لەنێو ئایین و ئایدۆلۆژیاكان تواوەتەوەو خۆی خستۆتە خزمەتی ئەو بیرۆكەیە كە لەبنەڕەتدا دەبێت بیرۆكە لەخزمەتی مرۆڤەكان بێت.
دواتر بەشێك لەئامادەبووانی كۆڕەكە بەڕاو سەرنجی خۆیان بەشداریان لەكۆڕەكە كردو لەكۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.
PUKmedia هەولێر – رەوەست نەوزاد
فۆتۆ - کاروان مەسعود
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
04:43 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سهرۆك بافڵ: ههڵبژاردن ههنگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری لهحوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سهرۆك بافڵ: ههڵبژاردن ههنگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری لهحوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14 -
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:59 AM - 2024-05-14 -
سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14