riklam

سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن

کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14
سەرۆک بافڵ و رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین رووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموکراسی لەناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا. بۆیە  بە هەمووشێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لە پڕچەککردن و خێراترکردنی پرۆسەکە، سەرۆک بافڵ وتی، هەوڵەکان جێی بایەخە و بە رێزەوە لێی دەڕوانین، بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەنێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە عیراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتدەکەینەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی رێککەوتنی نوێی نێوان عیراق و ئەمریکا کرد و رایگەیاند، پێویستە هەموو هەنگاوەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا بن و بڕیارەکان لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیی وڵاتدا بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket