riklam

یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات

کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14
خۆپیشاندانی مامۆستایان PUKMEDIA

خۆپیشاندانی مامۆستایان

یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و لێبڕاو و نەدراو لە حکومەتی هەرێم دەکات و پرسی پلەبەرزکردنەوەش وەبیردەهێنێتەوە کە لەلایەن حکومەتەوە راگیراوە.

لە راگەیەندراوێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان-مەکتەبی سکرتارییەت کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، لە ساڵیادی دامەزراندنیدا هەشت داواکاری ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و داوادەکات: "چیتر مامۆستایان نەکرێنە قوربانی ململانێی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە بهێندرێت و هەروەها هەر مامۆستایە و ژمارەی تایبەتی خۆی بۆبکرێتەوە".

"داوادەکەین کار بکرێت بۆ ئەوەی 44 مووچەی پاشەکەوتکرا و لێبڕا و 12 مووچەی نەدراو بخرێتە سەر ئەو ژمارە حسابەی پەسەند دەکرێت و پلەبەرزکردنەوەش بۆ مامۆستایان بگەڕێندرێتەوە"، یەکێتی مامۆستایان وادەڵێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدایدا یەکێتی مامۆستایان ئاماژە بەوەشداکات: "پێویستە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 جێبەجێ بکرێت، بۆئەوەی کۆتایی بەو نایەکسانییە بهێندرێت کە لە خانەنشینیدا بەکاردەهێندرێت، هاوکات داواشدەکات کۆتایی بە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بهێندرێت و بەرەسمی دابمەزرێن، لەم یادەشدا هەمیشە تەئکید لە خەمخۆری و داکۆکیکاری سەرسەختی مامۆستایان و پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەینەوە و کار بۆ ئامانجە بونیادنەرەکان دەکەین".

 

دەقی راگەیەندراوەکەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان 


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket