riklam

وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد

کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14
دیناری عیراقی PUKMEDIA

دیناری عیراقی

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە ئاماژە بە ناردنی مووچەی مانگی نیسان بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق، "لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزرانی عیراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق و پاڵپشت بە نووسراوی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی (مەدەنی، خاوەن پێداویستی تایبەت، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، فەرمانبەرانی گرێبەست".

 

جێی ئاماژەیە لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بە ناردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی ئایندەدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەش بنێردرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە تائێستا مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان نەنێردراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەن رۆژی داهاتوودا مووچەکانیان بنێردرێت.

 

رۆژی 6 تا 8ـی 4ـی 2024 دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم، لە ئێستاشدا نزیکەی 10 رۆژە مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket