riklam

مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات

کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 62 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و سكرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەکات و راشیدەگەیەنێت: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەشە و پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردە و زانست بە هێشتنەوەی شکۆ و ژیانێکی سەربەرزانە بۆ مامۆستایان دەبەستێتەوە ، بۆیە هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات، بەتایبەت لەبەرزكرنەوەی پلە و گێڕانەوەی پاشەكەوت و ژیانی شایستە بە رێبەرانی فێربوون و پەروەردە لە وڵاتەکەماندا".

دەقی پەیامەکە

لە یادی شەست دوو ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەكەین.

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی خەباتی نیشتمانیی و پیشەیی خۆیدا، رۆڵی گەورەی بینیووە و لەم پێناوەدا دەیان مامۆستاش لەڕێی رزگاری و ئازادی کوردستاندا گیانیان بەخشیووە، لەمەیدانی خەباتی پیشەیی پێشەنگی بەدیهێنانی مافی مامۆستایان وپەروەردە و زانستی سەردەمیانە بووە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەشە و پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردە و زانست بە هێشتنەوەی شکۆ و ژیانێکی سەربەرزانە بۆ مامۆستایان دەبەستێتەوە ، بۆیە هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات، بەتایبەت لەبەرزكرنەوەی پلە و گێڕانەوەی پاشەكەوت و ژیانی شایستە بە رێبەرانی فێربوون و پەروەردە لە وڵاتەکەماندا.

بۆیە سڵاوی ئەمەك  دەنێرین بۆ ئەو مامۆستا تێكۆشەرانەی خزمەتی نەوەکانی ئەم میللەتەیان کردووە و زمان و پەروەردەی نەتەوەیی کوردەوارییان بەرز راگرتووە.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket