riklam

سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ گۆڕ‌انكاری له‌حوكمڕ‌انی

کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14
سەرۆکی یەکێتی و یاریده‌ده‌ری جۆ بایدن راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

سەرۆکی یەکێتی و یاریده‌ده‌ری جۆ بایدن

سەرۆک بافڵ

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ واشنتن له‌گه‌ڵ فیلیپ گۆردن، یاریده‌ده‌ری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌.

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و پرسی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراو سه‌رۆك بافڵ جه‌ختی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له‌كاتی دیاریكراوی خۆی و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ كردو وتی:"هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕ‌استه‌ی گۆڕ‌انكاری له‌ حوكمڕ‌انی و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له‌ ناوچه‌كه‌".

 

له‌باره‌ی رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه‌ سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند:" مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر به‌رده‌وامه‌ و جه‌خت له‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كان."

 

له‌به‌رامبه‌ردا فیلیپ گۆردن باسی له‌گرنگی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه‌ و وتیشی، پێویسته‌ سه‌قامگیریی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق پارێزراوبێت و هه‌وڵه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket