riklam

سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم

کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14
سەرۆک بافڵ و جێگری باڵای کارگێڕی نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و جێگری باڵای کارگێڕی نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ئەندرۆ پلیتت، جێگری باڵای کارگێڕی، نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، لەبارەی رۆڵی گەنج و پێگەیاندنیان، ناوەندەکانی گەشەپێدان و راهێنان بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەهەماهەنگی و هاریکاری نێوانیان کرایەوە بۆ بنیادنانی ژینگەیەکی تەندروست بۆ پێگەیاندنی گەنجان و ئاڕاستەکردنیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتر بۆ کۆمەڵگەی کوردی.

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەپێگەی گەنجان و لاوانی هەرێمی رووانی وەک سەرمایەیەکی نیشتمانیی و وتی: "دەمانەوێت بە پڕۆژەیەکی نوێوە خزمەتی گەنجان بکەین و بەشێوەیەک ئاڕاستەیان بکەین و پێیان بگەیەنین کە لە داهاتوودا ببنە هۆکاری گەشەپێدانی هەرێم چونکە دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم کە بە ئومێدەوە بۆ دواڕۆژێکی پرشنگدار لە کۆششدان و ئێمەش بەهەمان رۆحیەتەوە بەڵێنمان داوە لەگەڵیان بین و زەمینەی لەباریان بۆ بڕەخسێنین تاوەکو تواناکانیان لەبوارە جیاجیاکاندا بخەنە گەڕ".

سەرۆک بافڵ داوای لە جێگری باڵای کارگێڕی، نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID کرد بە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی سەردەمیانەوە بێنە هەرێم و هاوکاربن بۆ سەرخستنی ئامانجەکانمان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەنجان کە لەورووەوە هەموو کارئاسانییەکی بۆ دووپاتکردنەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket