riklam

مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت

کوردستان 12:03 AM - 2024-05-15
دیناری عیراقی PUKMEDIA

دیناری عیراقی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق".

"سبەی چوارشەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە"، لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket