riklam

سلێمانی.. له‌ 24 سه‌عات 912 هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن

کوردستان 01:35 PM - 2022-05-04

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ماوه‌ی ( ٢٤ ) سه‌عاتی ڕابردوودا (  ‌۹۱۲ ) كه‌س سه‌ردانی هه‌ریه‌ك  له نه‌خۆشخانه‌كانی ( شار - د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییه‌كانی دڵ - ‌شه‌هید د.هێمن كۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیله‌ی ده‌ستكرد ) كردووه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ش سێ سه‌د و (۲۷۸) كه‌س داخڵكراون به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار ( ۱٦٥ ) كه‌س و نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید منداڵان ( ٦٥ ) كه‌س و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون ( ۲۱ ) كه‌س و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ( ۲۱ ) كه‌س و نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ ( ۱۰ ) كه‌س و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.هێمن تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ( ۱ ) كه‌س داخڵكراون. 

هه‌ر له‌و ڕێژه‌یه‌ ( ۷ ) حاڵه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار  ( ٥ ) نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌و باڵۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ كراوه‌( ٦ )نه‌شته‌رگه‌ر منداڵبوون كراوه‌.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌دا  (۱٦) حاڵه‌تی منداڵبوون و ( ۷ ) حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و ( ۷٦ ) حاڵه‌تی شتنی گورچیله‌ی ده‌ستكرد تۆماركراوه‌.
PUKmedia  جه‌مال سه‌رگه‌تی

 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket