riklam

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو

کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "کێشەی مووچە چارەسەر بووە و ئەوەی لە حکومەتی هەرێم داواکراوە کە لیستەکان بووە، نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی عیراق".

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە هەڵەبجەوە رایگەیاند: "رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دراوە و کێشەی مووچە چارەسەر بووە".


"ئەوەی لە حکومەتی هەرێم داواکراوە کە لیستەکان بووە، نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی عیراق"، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان وایوت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 2024-4-21، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرد.

هەروەها دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم لە رۆژی 6ـی 4 دەستیپێکرد و لە رۆژی 8ـی 4 کۆتایی پێهات، لە ئێستاشدا مووچەی مانگی نیسان نزیکەی 10 رۆژە دواکەوتووە.

 

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket