riklam

ناوی 11 هەزار دەرچووی زانكۆكانی هەرێم بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغدا دەكرێت

کوردستان 10:58 AM - 2024-05-13
خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی سلێمانی، ساڵی 2022-2023 PUKMEDIA

خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی سلێمانی، ساڵی 2022-2023

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە سەرجەم زانكۆکان كردووە كە لەماوەی پێنج رۆژدا زانیاری تەواویان لەسەر سێ یەكەمەكانیان بۆبنێرن، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: "ناوەكان لە هەرێمەوە رەوانەی بەغدا دەكرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان كە نزیكەی 11 هەزار دەرچووی 6 ساڵی رابردوون".

نزیكەی 11 هەزار خوێندكاری یەكەم لەزانكۆکاندا هەن

د. توانا نەجەف محەمەدخان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "گشتاندنێكمان بۆ زانكۆکان كردووە بۆئەوەی لەماوەی پێنج رۆژدا زانیارییەكانمان بۆبنێرن لەسەر یەكەمەكان لە ساڵی 2017-2018 تا ساڵی 2022-2023، بۆئەوەی بزانین چەند پارەمان پێویستە ساڵانە، دواتر بینێرین بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، دواتر بۆ وەزارەتی دارایی عیراق".

"بە نزیكەیی 10 بۆ 11 هەزار دەرچووی یەكەممان هەیە لە زانكۆکانی هەرێم، پێشتریش هەندێك لە دەرچووە یەكەمەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان دامەزراون، هەروەها نزیكەی 2500 خوێندكاری بەشە پزیشكییەكان لە لایەن بەغداوە دامەزراون كە ئەوانیش لە ناوچە جێناكۆكەكانن"، د. توانا نەجەف وای وت.

لە رابردوودا نزیكەی سێ هەزار دەرچووی یەكەم دامەزراون

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: "ساڵانی رابردوو بە هەوڵەكانی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، توانرا سێ یەكەمەكانی ساڵانی 2015-2016 و 2016-2017 دابمەزرێنین، كە ژمارەیان 2842 دەرچوو بووە".

سەبارەت بە وانەبێژەكان، د. توانا نەجەف رایگەیاند: "نزیكەی 1900 وانەبێژمان هەیە لە زانكۆکاندا هەن و ناوەكانمان ناردوە بۆ بەغدا، هەروەها پێویستمان بە نزیكەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار هەیە تا بكرێنە گرێبەست".

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، ئەگەر حکومەتی عیراق بڕیار لە دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان لەسەر ئاستی زانکۆکان بدات، سەرجەم دامەزراوەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێن کە دابەشدەکرێن بەسەر زانکۆکاندا کە ژمارەیان 20 زانکۆی حکومییە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket