حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13یەکێتی پیشوازی لە زەحمەتکیشان دەکات
وەفدێكی باڵای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر دەكات و هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی یەكێتیی بەرزدەنرخێنێت.
وەفدەكە بەسەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا بووە و لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حاجی مەسیفی سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی و رێباز بێركۆتی و رابیحە حەمەد ئەندامانی سەركردایەتیەوە رۆژی 13/5 پێشوازی لێكرا.
لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەنوسی وتەبێژی یەكێتیی كە بۆ PUKMEDIA نێردراوە، لە دیدارێكدا باس لە مێژووی خەباتی هاوبەش و پەیوەندی دێرینی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و حزبی زەحمەتكێشان كرا لە هێڵی نیشتیمانی ونەتەوەییەكان بۆ بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان.
بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی بەرزنرخاند و بەگرنگیزانی بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستای هەرێمی كوردستان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رۆڵی خۆی بخاتەوەگەڕ و داوایكرد: "هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژرێت بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان بۆ ئەو مەبەستەش خوازیاری ئەوەین كە بەڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان گفتوگۆ بكرێت بۆ گەیشتن بە خاڵی هاوبەش و لەیەكتر گەیشتنی بابەتە سیاسی و ستراتیژییەكانی پەیوەندار بە ئایندەی هەرێمی كوردستان".
لایخۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرنج و تێگەیشتنەكانی وەفدی میوان وتی: "یەكێتی نیشتیمانی هەمیشە لەگەڵ چارەسەری كێشە و گرفتەكانە بەرێگای یاسایی و دیالۆگی ئاشتیانە لە چوارچێوەی پاراستنی ماف و ئیمتیاز و دەستكەوتەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان"و رونیكردەوە: "هەڵوێستی یەكێتی بۆلە پرسی هەڵبژاردندا روونە، چونكە یەكێتی لەگەڵ گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی سیستەمی حكومڕانییە لە هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
03:20 PM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
10:33 AM - 2024-09-18
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
قادر عهزیز دهبێته یاریدهدهری سهرۆكی یهكێتی
03:34 PM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
کوردستان 10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 03:20 PM - 2024-09-18 -
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ نزار ژاژڵەیی
پرسەنامە 11:05 AM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
کوردستان 10:59 AM - 2024-09-18 -
پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18 -
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ مونیر سەلیم
پرسەنامە 10:05 AM - 2024-09-18