riklam

سنە.. زیاتر لە دوو هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 08:48 AM - 2022-04-27

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا دوو هەزار و 16 كەس بەهۆی ئەو پەتایە لەو پاڕێزگایە گیانیان لەدەستداوە.

د. ئارەزوو فەلاحی ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا سێ كەسی دیكە لەو پارێزگایە تووشی كۆرۆنا بوون و لە ئێستادا 42 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

فەلاحی ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو هەزار و 16 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە كە تەنها لە شاری سنە 888 تووشبوو مردوون. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket