مه‌لا به‌ختیار:به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه ناو لێپرسـراوێتی تێكچوونی دۆخی كوردستان
ی.ن.ک 01:26 PM - 2017-08-01.
گفتوگۆی رۆژنامه‌ی (شرق)ی ئێرانی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار:به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه ناو لێپرسـراوێتی تێكچوونی دۆخی كوردستان
شرق: ده‌مه‌وێ له‌گرنگترین باسی رۆژه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین.. باسی ریفراندۆم. چه‌ند پرسیارێك له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌م له‌ناو دراوسێكانی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئێرانییه‌كاندا هه‌یه. له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌و پرسیاره هه‌یه، كه ئایا به‌و هه‌موو كێشه‌ی كه كوردستان هه‌یه‌تی، ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ریفراندۆم؟ هه‌روه‌ها له‌ناو دراوسێكاندا، به‌تایبه‌تی ئێران، ده‌وترێت ئه‌وه رێگه‌یه‌كه بۆ جیابوونه‌وه له‌عیراق‌و فشارێك له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت، كه ره‌نگه سیاسه‌ت‌و ژیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه تێكبدات! رای ئێوه وه‌كو یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟
مه‌لا به‌ختیار: بێگومان، ئێمه وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتین، كه به‌فه‌رمی داوه‌تی تاران كراوین، بۆ دیداری به‌رپرسه باڵاكان‌و كۆبوونه‌وه‌كانیش دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌و سبه‌ینێش ده‌خایه‌نێت.
له‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه كراوه، به‌كراوه‌یی بڕیاری ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی پێڕاگه‌یاندین، كه ریفراندۆمیان قبوڵ نییه‌و به مه‌ترسیشی ده‌زانن. ئه‌مه‌ش رای ده‌وڵه‌تێكی دراوسێمانه، كه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌وڵه‌تێكی گرنگه. پێشمانخۆشبوو به‌ڕاشكاوی رایان بزانین، هه‌روه‌ك به‌راشكاوی رای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، به‌هه‌موو حزبه‌كانه‌وه‌و یه‌كێتیشمان پێڕاگه‌یاندن كه: به‌ڵێ، ریفراندۆم بڕیاری هه‌موو لایه‌كمانه، نه‌ك تاكه حزبێك. هه‌روه‌ها له‌دۆخی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی دوای داعش نیگه‌رانین، كه ئایا دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، له‌كۆنگره‌ی جنێڤ‌و ئه‌ستانه نیگه‌رانین كه مافی كورد ره‌چاو ناكرێ‌و ته‌نانه‌ت ناهێڵن نوێنه‌رانی كورد له‌كۆنگره‌كاندا قسه بكه‌ن! هه‌روه‌ها له‌دۆخی عیراق، كه كورد (97) ساڵه له‌م وڵاته‌دا، هه‌موو حكومه‌ته‌كانمان تاقیكردۆته‌وه. حكومه‌تی پاشایه‌تی، دژمان بوو. حكومه‌ته‌كانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، عه‌بدولسه‌لام عارف‌و عه‌بدولڕه‌حمانی برایشی هه‌ر دژمان بوون. حكومه‌تی به‌عسیش به‌هه‌مانشێوه. هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌مان تاقیكردۆته‌وه، ئێستاش حكومه‌تی شیعه‌ی دۆستیشمان تاقیكرده‌وه، ئه‌ویش ناتوانێ كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق‌و كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌وه‌تا (10) ساڵه ماده‌ی (140) بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان جێبه‌جێ ناكرێ. كێشه‌ی نه‌وت‌و غازمان هه‌یه، كێشه‌ی بودجه‌و موچه‌مان هه‌یه، كێشه‌ی به‌شداری راسته‌قینه‌ی كوردمان له‌حكومڕانیدا هه‌یه. له‌دوای رووخانی (ێه‌دام حسێن)یش، لاوازترین پێگه‌ی كورد، ئێستا‌و له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی جه‌نابی عه‌بادیدایه‌و نیگه‌رانین. وتیشمان: كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ده‌وڵه‌تانی تر، كه ریفراندۆمیان قبوڵ نییه، چ گره‌نتییه‌ك به‌كورد ده‌ده‌ن، كه له‌دوای شه‌ڕی داعش، له‌دوای رێككه‌وتنی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان‌و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، دۆخی كورد له‌مه‌ی ئێستا باشتر ده‌بێ؟! به‌پێچه‌وانه‌وه باوه‌ڕمان وایه كه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێ. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجاره كه كورد، خۆی بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی ده‌دات. بۆچی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان، ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی مافیان هه‌بێ، چاره‌نوسیان، سیاسه‌تیان، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیان، په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی‌و ناوخۆیی خۆیان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام بۆچی كورد، بۆ جارێكیش نه‌توانێ كاتێك دیاری بكات، هه‌تا چاره‌نوسی خۆی دیاری بكات.
وه‌ڵامی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌بوو، كه له‌ناو عیراقدا چه‌ند داخوازیتان هه‌یه، چه‌نده ده‌تانه‌وێ گه‌شه بكه‌ن‌و پێشبكه‌ون، ده‌تانه‌وێ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بێته‌وه سه‌ر كوردستان‌و ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكرێ، ماف‌و هه‌قی خۆتانه و هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌مه نییه. به‌ڵام ئێستا كاتی ریفراندۆم‌و كاتی سه‌ربه‌خۆیی نییه. چونكه باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی عیراق، ئێران‌و ناوچه‌كه‌ش مه‌ترسی په‌یدا ده‌كات.
شرق: ئایا ئه‌و دژایه‌تییه‌ی ئێران، ته‌نها دژایه‌تییه‌كه له‌قسه‌دایه، یان ره‌نگه هه‌نگاوێكیش بنێ بۆ ئه‌و دژایه‌تییه؟
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بناسین، بێگومان ئه‌م بڕیاره له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای شورای ئاسایشی ئێرانه‌وه دراوه، هه‌روه‌كو پێشتر هه‌م رابه‌رو هه‌م سه‌رۆك كۆمار ئه‌م بڕیاره‌یان له‌وتاره‌كانیاندا راگه‌یاندووه. له‌كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌كراوه‌یی هه‌مان بڕیاریان پێڕاگه‌یاندینه‌وه، كه‌واته: ئه‌مه دوا بڕیاریانه. به‌ڵام پێمانوابوو ده‌بوایه پێشتر كوردیان ببینیایه، ئه‌وكاته بڕیاریان بدایه..! جه‌نابی عه‌بادی هاتۆته ئێران‌و ئه‌م هه‌موو نیگه‌رانییه‌ی لێره دروستكردووه، كه ئه‌مه‌ش لایه‌كی قسه‌كه‌یه. لایه‌كه‌ی تریشی كورده. بۆیه ده‌بوو پێشئه‌وه‌ی له‌وڵاتێكی وه‌كو ئێران دوا بڕیار بدرێ، ده‌بوو وه‌فدی كوردستانیان بانگهێشت بكردایه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌فدێك بهاتایه‌ته كوردستان‌و هه‌موو حزبه‌كانیان ببینیایه، هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی جه‌نابی عه‌بادی‌و لێپرسراوانی تری عیراق، یان جه‌نابی عه‌ممار حه‌كیم كه فه‌رمویه‌تی ته‌نها ئیسرائیل دانی به‌كورددا ناوه، ئایا ئه‌م قسانه ره‌وای هه‌قه، یان كوردیش قسه‌یه‌كی هه‌یه، لایه‌نی تری كێشه‌كان رونده‌كاته‌وه. چونكه سیاسه‌ت یه‌كلایه‌نه نییه.
شرق: به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزت، ئێران نیگه‌رانییه‌كه‌ی له‌ڕیفراندۆم، له‌بارودۆخی ناوخۆی عیراقه؟
مه‌لا به‌ختیار: له‌ناوچه‌كه‌و له‌باوردۆخی ناوخۆی عیراقیش نیگه‌رانه. له‌تێكچوونی دۆخی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاسایشی خۆیی‌و دۆستایه‌تی كورد‌و كۆماری ئیسلامی‌و حزبه سیاسییه‌كانیش نیگه‌رانه.
شرق: ئه‌و نیگه‌رانیانه‌و ئه‌و راگه‌یاندنه فه‌رمییانه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ریفراندۆم ده‌بێت؟
مه‌لا به‌ختیار: ناتوام بڵێم كاریگه‌ری ده‌بێ یان نابێ! ئه‌و په‌یامه‌ی له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا به‌ئێمه دراوه، ده‌یبه‌ینه‌وه له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی تاوتوێی ده‌كه‌ین. پاشان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌ن‌و كه‌وی ده‌كه‌ین‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین‌و یه‌كێتیی به‌ته‌نها له‌مباره‌یه‌وه بڕیار نادات. چونكه نه یه‌كێتیی‌و نه پارتی به‌ته‌نها له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه بڕیارمان نه‌داوه. به‌ڵكو شانزه حزب كۆبووینه‌ته‌وه بڕیارمانداوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه شانزه حزبه‌كه‌شدا نه‌بوون، به‌هه‌مانشێوه بڕیاریانداوه بۆ ریفراندۆم، وه‌كو گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
شرق: ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ده‌نگی ئه‌رێنێ بهێنێ، كه ئه‌گه‌ری زۆره، به‌مانای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دێت؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌مانای ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری سیاسییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌مانای ده‌ستبه‌جێ نییه. بۆ نمونه ته‌یموری خۆرهه‌ڵات، ساڵی چه‌ند ریفراندۆم كرا و ساڵی چه‌ند سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت؟ چه‌ند ریفراندۆم سكۆتلاندی به‌ریتانیاو له‌كیوبیكی كه‌نه‌دا كراوه‌و هێشتا سه‌ربه‌خۆییان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌وه جارێكی تریش ریفراندۆم له كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا ده‌كرێت، كێ ده‌ڵێت سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت. ریفراندۆم له‌سه‌رده‌می یۆنانییه‌كانه‌وه هه‌یه‌وه، له ساڵی (1867)ه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی ریفراندۆم هه‌یه، له‌حه‌فتاكانیشه‌وه ریفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌لان له‌ئۆرۆپا هه‌یه، له‌ئاسیا و ئه‌فریقا هه‌یه. ئایا كامیان به‌كورد ره‌وا ده‌بینن؟ ئه‌گه‌ر ریفراندۆمی ئۆرۆپا دیموكراسییه، به‌كوردی ره‌وا ببینن! ئه‌گه‌ر ریفراندۆمی ئه‌فریقا دیموكراسییه، به‌كوردی ره‌وا ببینن! ئه‌گه‌ر ریفراندۆمی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا راسته، به‌كوردی ره‌واببینن. باشه یه‌كێك له‌وانه به‌كورد ره‌وابیبینن. تێناگه‌م بۆ له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی دنیادا، ته‌نها كورد مافی ریفراندۆمی نییه؟!
شرق: وه‌كو خۆتان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه بڕیار و بۆچوونێكی سیاسییه، كه دژایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن. به‌ڵام بۆچوونێكی تر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌كاتێكدا په‌رله‌مان داخراوه، بارودۆخی ئابوریی‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك له‌خراپیدایه، ئایا ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ریفراندۆم؟
مه‌لا به‌ختیار: له‌یه‌كه‌مین سه‌عاته‌وه كه په‌رله‌مان داخراوه، تا ئه‌م سه‌عاته كه من قسه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌م، یه‌كێتیی دژی داخستنی په‌رله‌مان بووه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین به‌زوترین كات په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارا بكرێته‌وه. ئه‌مه یه‌ك. دووهه‌م، سه‌باره‌ت به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی كه ئه‌و بارودۆخه له‌ئارادایه و خه‌ڵك ژیانی به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌وه‌یه كه عیراق پابه‌ندی ده‌ستور نه‌بووه‌و بڕیاره‌كان جێبه‌جێ ناكات. ئه‌م پێداگیرییه له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و خانه‌قین، له‌كاتێكدا ماده‌ی (140) ده‌بوو ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جێبه‌جێ بكرایه. له‌سه‌ر بودجه‌و مووچه كێشه‌مان هه‌یه، بۆ له‌عیراقدا مووچه هه‌یه، به‌ڵام له‌كوردستان نییه؟! ئایه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بڕێك نه‌وت خۆمان ده‌یفرۆشین!؟ میلله‌تت بینیوه نیشتمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له‌نه‌وته، به‌ڵام بۆی نییه نه‌وت بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكات. له‌ساڵی (1918-1919)ه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك عیراق ده‌یبات‌و ده‌یفرۆشێت، پێشئه‌وه‌ی نه‌وت له‌به‌ێره‌و ناوچه‌كانی تری عیراق بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئایا كاتی نه‌هاتووه نه‌وتی خۆمان له‌كه‌ركوك، له‌خانه‌قین، له‌زاخۆ و زۆر شوێنی دیكه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان، كه نه‌وت‌و غازمان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌سامانه سروشتییه‌كانی نیشتمانی خۆمان، كه كوردستانه سودمه‌ندبین.
شرق: ئه‌وه له‌كاتێكدا ده‌توانن سودمه‌ندبن كه به‌پێی ده‌ستوری عیراق، وه‌كو حكومه‌تی عیراق پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كات بفرۆشرێت؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌پێی ده‌ستوری عیراق، هه‌ر بیره نه‌وتێك له‌جێگه‌یه‌ك نوێ بدۆزرێته‌وه، كوردستان بۆی هه‌یه كاری تێدا بكات‌و ده‌ربهێنێت‌و بیفرۆشێت.
شرق: پاره‌كه‌ی بۆ كێ ده‌بێت؟
مه‌لا به‌ختیار: پاره‌كه‌ی بۆ كوردستان ده‌بێت.
شرق: واته قسه‌كه‌ی ئه‌وان نییه، كه ده‌ڵێن: پاره‌كه‌ی ده‌بێت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه په‌یوه‌ندی دارایی نێوان به‌غدادو كوردستان باش بێت، كه بودجه‌مان بده‌نێ‌َ به‌ڵام كه بودجه‌مان نه‌ده‌نێ، به‌چی بژین؟ بێگومان ئه‌وكاته كوردستان له‌بری بودجه پاره‌كه ده‌بات.
شرق: به‌ڵام كاك به‌ختیار، له‌م نێوه‌نده‌دا پرسیارێكی تر له‌یه‌كێتیی ده‌كرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، یه‌كێتیی پێشتر مه‌رجێكی دانابوو، كه تاوه‌كو په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، ناچێته ناو هیچ لیژنه‌یه‌كی ریفراندۆمه‌وه؟!
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێ، ئێستاش هه‌روا ده‌ڵێین.
شرق: به‌ڵام ئێستا ئێوه چوونه‌ته ناو ته‌وافوق‌و پرۆسه‌ی كاری ریفراندۆمه‌وه! كه ئه‌مه‌ش ئیمتیازێكه بۆ پارتی دیموكرات! به‌ڵام ئێوه هیچتان وه‌رنه‌گرتووه!
مه‌لا به‌ختیار: یه‌كه‌م، ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌رله‌مان كارا نه‌ده‌كرایه‌وه، ئێستا ئه‌و بڕیاره گۆڕدراوه‌و په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌رله‌مان به‌مه‌رج كارا ده‌كرایه‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ش گۆڕدراوه‌و به‌بێ مه‌رج كارا ده‌كرێته‌وه. ئه‌مانه‌ش ده‌ستكه‌وتی سیاسی گه‌وره‌ن بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
دووه‌م، كاتمان به‌ده‌سته‌وه نییه، هه‌تا كات به‌فیڕۆ بده‌ین. ئه‌وه موسڵ به‌ته‌واوی رزگار ده‌كرێ. پرۆسه‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه وا ده‌ستپێده‌كات. پاشان كوردستان‌و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه، رووبه‌ڕوده‌بینه‌وه‌و ره‌نگه كێشه‌كانیشمان قوڵ ببنه‌وه. بۆیه ده‌بێ له‌كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه باشتر ببه‌ینه پێشه‌وه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانیش دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌دات.
شرق: واته په‌رله‌مانی كوردستان كارا ده‌بێته‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێ، كارا ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كارا نه‌بێته‌وه، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه ناو لێپرسراوێتی تێكچوونی دۆخی كوردستان، به په‌رله‌مانیشه‌وه.
شرق: كه‌ی؟ واته پێش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم؟
مه‌لا به‌ختیار: دواهه‌مین دانیشتنمان له‌گه‌ڵ پارتی، دوێنێ بوو. چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن وه‌فدی یه‌كێتیی له‌تاران بگه‌ڕێینه‌وه، تا كاتی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ین.
شرق: پێش ریفراندۆم؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێ.. دوو مانگ پێش ریفراندۆم ده‌بێت.
شرق: بابه‌تێكی تر هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌دا له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زۆر باس ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: رێككه‌وتنێك هه‌یه له‌نێوان شیعه و كورد و ئێران، كه كه‌ركوك وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت! بۆیه ده‌وترێت یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فده‌كه‌تان، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار: نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. نه رێككه‌وتنی له‌و جۆره هه‌یه‌و نه له‌م سه‌فه‌ره‌شدا باس له‌و بابه‌ته كراوه.
به‌شبه‌حاڵی یه‌كێتیی، له‌رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشترمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا شیعه له‌نێوان خۆیاندا تێكچوون. بۆیه نازانین له‌گه‌ڵ كێدا په‌یوه‌ندییه‌كی باش، له‌گه‌ڵ كێ په‌یوه‌ندییه‌كی ناوه‌ندیی‌و له‌گه‌ڵ چ لایه‌كیشدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایمان هه‌بێ! چونكه خۆیان له‌نێوان خۆیاندا تێكچوون. ێه‌درییه‌كان، بیروڕایان جیاوازه. به‌درییه‌كان، سیاسه‌تیان جیاوازه. ئه‌نجومه‌نی باڵا، سیاسه‌تی جیاوازه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێوان خۆشیاندا توشی گرفت‌و كێشه بونه‌ته‌وه‌و سه‌ركرده گه‌وره دیاره‌كانیان، هه‌ندێكیان دانیشتوون‌و دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌و ئه‌م كێشانه هه‌مووی هه‌یه. به‌شبه‌حاڵی خۆمان، پێمانخۆشه ماڵی شیعه له‌چوارچێوه‌یه‌كی كرداریدا یه‌كبگرێت‌و روانگه‌یان رۆشن بێ بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوننه‌و شیعه، شیعه‌و كورد. هه‌روه‌ها ئێستا ئێمه‌ش بۆ خۆمان توشی كێشه‌یه‌ك هاتوین كه له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكی شیعه، په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی ببه‌ستین؟! دیاره هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه هه‌یه، به‌ڵام ێه‌درییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له‌ناو خۆشیاندا كه هاوپه‌یمانن، ناكۆكی كه‌م له‌نێوانیاندا نییه!
شرق: ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه باسی لێوه ده‌كه‌ن، تا ڕاده‌یه‌ك له‌ناو كوردیشدا هه‌یه!
مه‌لا به‌ختیار: كه‌متر نییه له‌ناكۆكی نێوان شیعه‌كان‌و سوننه‌كان.
شرق: ئه‌وه به‌ر له‌ریفراندۆم؟
مه‌لا به‌ختیار: بێگومان ریفراندۆم لێپرسراوێتییه‌كه، كه ده‌بێ ئاشته‌وایی نیشتمانیی له‌كوردستاندا دروست بكات، ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتوو نابێ!
شرق: باوه‌ڕتان وایه بۆ ئاشته‌وایی دروستكردن، هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی پێویسته؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێ، ده‌ستیپێكراوه، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان گۆڕان‌و پارتی هه‌یه، له‌نێوان پارتی‌و كۆمه‌ڵ هه‌یه، له هه‌فته‌و دوو هه‌فته‌ی ئایینده‌شدا، سه‌ردان له‌نێوانیاندا ده‌ستپێده‌كات.
شرق: ئایا ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌ریفراندۆمدا، چۆن ده‌بن؟
مه‌لا به‌ختیار: هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان، بڕیارمانداوه كه له‌هه‌موو ناوچه‌كه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش پرۆسه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجامده‌درێت.
شرق: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق دژیشی بۆستێته‌وه‌و كێشه‌ش دروست ببێ؟
مه‌لا به‌ختیار: حكومه‌تی عیراق، بۆ نه‌یتوانی ئاسایشی كه‌ركوك، خانه‌قین‌و شه‌نگال بپارێزێ! بۆ دژی ریفراندۆم ده‌بێ؟ چونكه ئه‌وه پێنج ساڵه پێشمه‌رگه ئاسایشی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێ. بۆ كورد خوێن بڕێژێ‌و ئه‌ركمان بێ، به‌ڵام ریفراندۆم بكه‌ین، ئه‌ركمان نییه‌و مافمان نییه! خۆ قسه هه‌ر بۆ ئه‌وه ناكرێت بسه‌پێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێ قسه له‌گه‌ڵ راستییه‌كان، له‌گه‌ڵ رووداوه سیاسییه‌كان بگونجێندرێ. سه‌یره به‌لامه‌وه له‌به‌غداد دانیشتووه‌و ده‌ڵێ ناهێڵم ریفراندۆم بكرێت! ده‌مه‌وێ بزانم چۆن ناهێڵێ؟! وه‌كو ئه‌وه‌یه كورد له‌هه‌ولێره‌وه بڵێ، ناهێڵین له‌به‌ێره جوڵه بكه‌ن! چۆن ناهێڵیت؟ تۆ هێشتا ئاسایشی شاره‌كانت پێ نه‌پارێزراوه، سوپاكه‌ت هه‌ره‌سی هێناوه، پێشمه‌رگه نه‌بوایه داعش كارێكی ده‌كرد، به‌هه‌مان ده‌ردی ئه‌نفال ده‌چوینه‌وه، به‌ده‌ردی شه‌نگال‌و موسڵ و فه‌لوجه‌و شوێنه‌كانی تر ده‌چوون.
شرق: ده‌مه‌وێ ئه‌م پرسیاره، وه‌كو سیاسییه‌ك وه‌ڵامم بده‌یته‌وه كه ساڵه‌های ساڵه له‌ناو سیاسه‌تتدا خه‌بات ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن‌و رۆڵتان هه‌یه، نه‌ك وه‌ك لێپرسراوێكی یه‌كێتیی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، عیراق دوای شه‌ڕه‌كانی داعش‌و رووداوه‌كانی تر، خه‌ریكه رزگاری ده‌بێ، ئایا چه‌ند ئه‌گه‌ر بۆ داهاتووی عیراق هه‌یه؟ هه‌م بۆ كوردستانیش. یان وه‌ك سیاسییه‌ك كام ئه‌گه‌ر به به‌هێزتر ده‌زانیت بۆ عیراقی دوای داعش؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌شبه‌حاڵی خۆم، باوه‌ڕموایه چاره‌نوسی عیراقی عه‌ره‌بی، به‌نده به دوو جه‌مسه‌ره‌وه. كه جه‌مسه‌رێكیان پێی ده‌وترێت شیعه، جه‌مسه‌رێكی تریشیان پێیده‌ڵێن سوننه. جارێ كورد له هاوكێشه‌كه بهێنه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئێستا نێوان شیعه‌و سوننه، له‌دۆخێكی خراپتردایه. بۆیه شیعه‌و سوننه له‌عیراقی عه‌ره‌بیدا رێكنه‌كه‌ون، ئایا ئه‌م وڵاته چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟ سازان له‌نێوان شیعه‌و سوننه نه‌بێ، له‌عیراقی عه‌ره‌بیدا، له‌سه‌ر زه‌مینی عه‌ره‌بی عیراقدا، چۆن عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو كه هه‌یه، به‌ڕێوه‌ده‌چێ؟ له‌كاتێكدا نێوانی شیعه‌و سوننه زۆر خراپه! هه‌ر له‌هه‌مانكاندا حكومه‌تی عیراق، له‌گه‌ڵ كوردستانیشدا، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. ئه‌وا ئه‌م دۆخه داعشیشی له‌كۆڵ بۆوه، به‌ڵام پێش داعش‌یش، له‌عیراقدا كێشه‌كان قوڵ بوون. له‌ئه‌نبار سێ مانگ خۆپیشاندان‌و ته‌قینه‌وه هه‌بوو، كوشت‌و كوشتار هه‌بوو، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا بوون‌و هێشتا پرسی ریفراندۆمیش له‌ئارادا نه‌بوون. له‌كاتێكدا له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌و شیعه‌و سوننه نێوانیان تێكچوو. هه‌روه‌ك ئێستاش ناكۆكییه‌كی قوڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه. له‌كاتێكدا كۆی ستراكچه‌ری عیراق، كه‌وتۆته ژێر پرسیار و نیگه‌رانییه‌وه. چونكه زۆربه‌ری هه‌ره زۆری عیراق، شیعه‌و سوننه‌یه‌و كێشه‌كانیش له‌نێوانیاندا قوڵه. سوننه، به‌ڕه‌هه‌ندێكی تر بیر له‌عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه، كه ره‌هه‌ندی سوننه‌ش، ره‌هه‌ندێكی زۆر جیاوازه له‌ره‌هه‌ندی شیعه. واتا لایه‌نیكه‌می خاڵی هاوبه‌ش نییه له‌نێوانیاندا، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كێشه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه، كێشه‌ی نیشتمانیی عیراق‌و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور. هه‌موو ئه‌مانه‌و ناكۆكی قوڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر. چونكه سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمی نه له‌ناو شیعه‌و نه له‌ناو سوننه‌شدا نییه، هه‌تا بتوانێت هه‌موو ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال. ته‌نانه‌ت له‌ناو توركمانیشدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه نییه‌و ئه‌زمونێكی قوڵیش نییه، له‌ناو حوكمڕانی‌و له‌ناو شیعه، له‌ناو توركمان‌و مه‌سیحیشدا، كه هه‌تا بتوانێت ئه‌م ئه‌زمونه به‌كاربهێنێت. ته‌نها كوردستان نه‌بێ، كه ئه‌زمونێكی قوڵمان هه‌یه‌و ده‌توانین باشترین هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه وه‌ربگرین‌و بیر له‌باشترین چاره‌نوسی گه‌لی كوردستانیش بكه‌ینه‌وه.
شرق: پلانی دووه‌می كورد چییه؟ پلانی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم بكات. یان ئایا كورد وه‌كو ستراتیج و كارتێكی فشار به‌كاریده‌هێنێت هه‌تا ده‌ستكه‌وتی پێ وه‌رگبرێت؟
مه‌لا به‌ختیار: یه‌كه‌م ستراتیجه. چونكه مافی ره‌های دیموكراسی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و گه‌لی كوردستانه‌و ئه‌مه‌ش هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌كی تێدا نییه. كوردی ئێستاش، كوردی سه‌رده‌می سیڤر و لۆزان و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیریش نییه. هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتیش، رۆژهه‌ڵاتی سه‌رده‌می لۆزان‌و سایكس پیكۆ نییه. حكومه‌ته‌كان، كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری رێككه‌وتنه‌كان، ده‌وڵه‌تانی دنیا گۆڕان‌و جه‌نگی سارد نییه. ژماره‌ی كورد له‌ئێستادا، په‌نجا به‌رامبه‌ری ژماره‌ی كوردی جه‌نگی یه‌كه‌م‌و جه‌نگی دووه‌می جیهانییه. بۆیه ئاسان نییه، وه‌كو چۆن كۆماری مه‌هابادیان به‌ئاسانی روخاند. حكومه‌تی شێخ مه‌حمودیان به‌ئاسانی روخاند و كوردیان له‌پارچه‌كانی تری كوردستان، به‌ئاسانی سه‌ركوت ده‌كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌واو بوو. بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی تورك له‌ساڵی (1984)ه‌وه تائێستا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه له‌ناو به‌رێت‌و (33) ساڵه شه‌ڕی ده‌كات، ئایا په‌كه‌كه‌ی پێ له‌ناوچوو؟! ئه‌وه شه‌ش ساڵیشه له‌رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی داعش ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌ك شه‌ڕه‌ڤان له‌ناو نه‌چوو، به‌ڵكو به‌هێزترین‌و سه‌ركه‌وتوترین هێزی سه‌ر زه‌وی شه‌ڕه‌ڤانانی رۆژئاوای كوردستانه‌و له‌سوپای سوریا، سه‌ركه‌وتووتره. ئه‌وه‌تا ئه‌ڵمان، ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساش یارمه‌تی راسته‌وخۆیان ده‌ده‌ن‌و روسیاش پشتیوانیان ده‌كات. كوردی عیراق، كه ئه‌زمونێكی دورو درێژمان هه‌یه‌و ئێستاش سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود نییه، كه هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كان پێنج سه‌د كه‌س بوون‌و له‌و شاخانه به چوار فڕۆكه‌وه ده‌هاتنه سه‌ریان، به‌ڵام بچوكترین چه‌كی به‌رگریان نه‌بوو، كه به‌رگری پێ له‌خۆیان بكه‌ن. به‌ڵكو سه‌رده‌مێكی تره، كه هه‌موو دنیا گۆڕاوه. كه كورد ئێستا گه‌وره‌ترین لۆبی دیموكراسیمان له‌دنیادا هه‌یه‌و به‌ده‌یان ملیۆن مرۆڤ له‌ئۆرۆپا پشتیوانی مافی دیموكراسی كورد ده‌كات. به‌ڵام له‌مێژووی رابردوودا هاووڵاتییه‌كی ئۆرۆپی نه‌بوو پشتیوانی كورد بكات، بۆیه ده‌مانوت ته‌نها شاخه‌كان دۆستی كوردن. به‌ڵام ئێستا به‌ده‌یان ملیۆن خه‌ڵك، رێكخراوی مه‌ده‌نی و حزب‌و مرۆڤی ئازادیخواز له‌ئۆرۆپا و ئه‌مریكا، پشتیوانی كورد ده‌كات. ئه‌مه جگه په‌رله‌مانه‌كان، حكومه‌ته‌كان، سۆسیال دیموكراته‌كان.
شرق: به‌ڵام هیچ حكومه‌تێكیش به‌فه‌رمی، پێشوازی له‌ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌كردووه!
مه‌لا به‌ختیار: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا، له‌هاوپه‌یمانی ستراتیجی عیراق له‌دژی داعش، به‌فه‌رمی پێشوازی لێكرد‌و وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كورد ریفراندۆم بكات‌و مافی چاره‌نوسی خۆی وه‌ربگرێت. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا، به‌فه‌رمی پشتیوانی كردین. یه‌كێتیی ئۆرۆپاش رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن چاو‌دێر بۆ ریفراندۆم بنێرن.
ئه‌و قسه‌یه‌ش وانییه، كه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی عیراق، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان، له‌قاهیره‌و تاران باسیان له‌وه‌كردووه، كه به‌ته‌نها ئیسرائیل پشتیوانی له‌ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. له‌راستیدا هێشتا قسه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كراوه‌و هیچ وه‌فدێك نه‌چۆته ئیسرائیل‌و هیچ وه‌فدێكی ئه‌وانیش نه‌هاتۆته كوردستان. بۆیه ئه‌و قسه‌یه راست نییه. به‌ڵكو ئێمه پشتمان به‌ره‌وایی مافی دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌زمونه‌كان به‌ستووه. له‌ئیداره‌كردنی ئاسایش‌و بازاڕی ئازاد‌و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، ئینجا ئه‌و په‌یوه‌ندییه فراوانه‌یه، كه له‌سه‌ر ئاستی دنیا‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی هه‌مانه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستانه‌و له(26) ساڵی رابردووش‌دا كه فیدراڵی هه‌یه، سه‌لماندمان ئاسایشی‌و ئاشته‌وایی ناوچه‌كه به‌هێزتر بووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ببین به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاسایشی ناوچه‌كه زۆر به‌هێزتر ده‌بێت‌و دۆستایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ده‌وڵه‌تانی تری هه‌رێمایه‌تی زۆر باشتر گه‌شه ده‌كات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، له‌ڕوی ئاسایش، ئابوریی‌و سیاسییه‌وه‌و گره‌نتیش ده‌ده‌ین، كه یه‌كێك له‌باشترین ده‌وڵه‌ته‌كان بین، كه ده‌كرێ دراوسێیه‌تی‌و ئاشته‌وایی‌و ئاسایش بپرێزین.
شرق: ئایا پلانی دووه‌م یان پلانی بی چییه؟
مه‌لا به‌ختیار: پلانی بی ئه‌وه‌یه، كه ماده‌ی (140) جێبه‌جێ ببێ‌و ته‌واوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان، گفتوگۆیه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق‌و به‌پرۆژه‌یه‌كی نوێی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بواره‌كانی سیاسی، ئابوری، حوكمڕانی، یاسایی، دیپلۆماسی، له‌سه‌ر هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌حوكمڕانی له‌عیراقدا بكرێت‌و ئه‌مه‌ش پلانی دووه‌ممانه.
شرق: چه‌نده هیواتان به‌م پلانه هه‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار: رێژه دانانێم، كه چه‌نده هیوادارین، چونكه چوارده ساڵه له‌حكومڕانی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق، كه شیعه دۆستمان بووه‌و له‌كاتی ئۆپۆزسیۆندا زۆر هاوكاری یه‌كترمان كردووه، به‌تایبه‌تی كورد كه هه‌میشه هاوكاری شیعه بووین، به‌ڵام له‌م چوارده ساڵه‌دا، زۆر دڵخۆش نین.
شرق: ئه‌م باسانه‌تان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا كردووه؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێ.. ئه‌و باسانه‌مان كردووه.
شرق: ئایا ئاماده‌ن هیچ جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێك بكه‌ن، وه‌كو كارتێكی فشار؟
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وان ده‌ڵێن، كێشه له‌عیراق زۆره، هه‌ر كێشه‌ی كورد نییه. بۆیه چاوه‌ڕێ بكه‌ن با ئاسایش‌و سه‌قامگیری دروست ببێ. پشتیوانیشتان ده‌كه‌ین مافه‌كانتان كه له‌ده‌ستور هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت‌و ده‌شڵێن: ئێوه جیاوازیتان زۆره له‌گه‌ڵ ێه‌دام‌و حكومه‌ته‌كانی تر.. ئێمه‌ش وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه، كه له‌ساڵی (1991)ه‌وه هه‌تا ساڵی (2003) وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووین، هیچ حاكمێك له‌عیراقدا نه‌یده‌توانی ئه‌مرمان پێ بكات، به‌ڵكو خۆمان له‌كوردستاندا ئه‌مرمان ده‌كردو به‌كرداریش ده‌وڵه‌ت بووین، ئه‌گه‌رچی به‌ره‌سمی ده‌وڵه‌ت نه‌بووین. به‌ڵام ئێستا دوای ئه‌وه‌ی ێه‌دام روخاوه‌و به‌ده‌ستور له‌ناو عیراقداین، به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌ناو عیراقداین، به‌ڵام ئه‌مه دۆخه‌كه‌مانه كه هه‌یه!
شرق: هاوكاتبوونی سه‌ردانی ئه‌م وه‌فده‌ی یه‌كێتیی، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووی جه‌نابی مام جه‌لال، ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بوو له‌نێوانیاندا؟
مه‌لا به‌ختیار: نه‌خێر.. به‌ڵكو بانگهێشته فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌فده، پێش میواندارییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بوو. به‌ڵام هه‌ندێك ئیشوكارمان بۆ هاته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه دوا كه‌وت. به‌ڵام جه‌نابی مام جه‌لال ته‌نها بۆ پشودان هاتبوو، هه‌روه‌ك دۆسته‌كانیشی پێیانخۆشبوو، چاویان پێی بكه‌وێت‌و ده‌یانتوانی هه‌موویان لێره سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام له‌كوردستان ته‌نها له‌سه‌ردانی فه‌رمیدا ده‌یانتوانی سه‌ردانی بكه‌ن.
شرق: ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه هاتووه، چ په‌یامێكی هه‌بوو؟ چونكه له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كه‌مین وڵاتێك كه سه‌ردانی ده‌كات، تارانه!
مه‌لا به‌ختیار: نه‌خێر، دووه‌م وڵاته. چونكه پێشتر سێ هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی ڤییه‌ننای كرد‌و له‌وێ مایه‌وه. به‌ڵام له‌ناوچه‌كه‌دا، ئێران یه‌كه‌مین وڵاته.
خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌ندازیاری به‌هێزكردنی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقیش، جه‌نابی (مام جه‌لال)ه. دیاره كه ئه‌وه‌ش دۆستایه‌تییه‌كی دێرین‌و پڕ له‌متمانه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ مه‌قاماتی باڵای ئێران. بۆیه ئه‌و وه‌سف‌و پێناسانه‌ی ئێمه له‌و مه‌قاماتانه‌ی ده‌بیستین، كه بۆ جه‌نایی مام جه‌لالی ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هیچ سه‌رۆك كۆمارێك ناكرێ. ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره‌یه كه مام جه‌لال بێته ئێران‌و دۆسته‌كانی ببینێ.
PUKmedia ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25