riklam

سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە

هەواڵ 11:09 PM - 2026-06-07
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دۆخی ناوچەکە و گرژییەکان تاوتوێکران و جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی و تورکیا کرا.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆسپەکانی بەردەمی خرایەبەر باس. هەروەها پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقیش گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکردەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket