riklam

سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیی لە وەفدێکی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان کرد

ی ن ک 02:18 PM - 2026-06-07
سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی تایبەت

سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی

ئەمڕۆ 7ی6ی2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی هەڤاڵان مامۆستا رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمانی پێشوو ، مامۆستا کاوە ئەمین ئەندام پەرلەمانی پێشوو پێشوازیکرد لە وەفدێکی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، کە پێکهاتوون لەبەڕێزان د. محمد بازیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی حزب ، د. ئەحمەد وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەرباز خۆشناو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

لە دیدارەکەدا وەفدی میوان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر گرنگی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket