riklam

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون

کوردستان 02:43 PM - 2026-06-07
 كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی PUKMEDIA

كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی

سلێمانی

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، نوێترین زانیاری لەسەر پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خستەڕو و رایگەیاند: تائێستا لەڕێگەی تیروپشكی ئەلیكترۆنییەوە، زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی لەسنووری شارەوانی سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراون، هاوكات ئاماژەی بەوەش كرد، كە پڕۆژەی یەكتربڕی شەوكەت حاجی موشیر بەچڕی كاری تێدا دەكرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەكرێت.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێترین زانیاریی سەبارەت بەدابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خستەڕو و رایگەیاند:  بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامەو شارەوانی سلێمانیش هاوشێوەی شارەكانی دیكە، ئەو زەوییانەی دیاریی كردووە كە گونجاون بۆ نیشتەجێبوون و تا ئێستاش نزیكەی، زیاتر لە 23 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیدا دابەشكراون.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم دابەشكردنە لەڕێگەی تیروپشكی ئەلیكترۆنییەوە بووەو لەئێستادا ناوی ئەو 23 هەزار فەرمانبەرەمان ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان و هەندێكیشیان نێردراون بۆ تاپۆ و تۆماركردن.

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی راشیگەیاند: تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەكۆتایی ساڵی پارەوە بەجددی بەدواداچوونیان بۆ تەواوی ناوچەكانی سلێمانی كردووە، بۆئەوەی بزانین زەوی كام شوێنە گونجاوە بۆ دابەشكردن. 

ئەوەشی خستەڕوو: لیژنەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كەلەماوەی رابردوودا 23 هەزار پارچە زەویان دابەشكردووە، بەبێ دابینكردنی بودجەی تایبەت و دابینكردنی پێداویستییەكان، سەرجەم كارەكان بە تیمی خۆبەخشی سەرۆكایەتیمان كراون.

سەبارەت بەپڕۆژەی یەكتربڕی شەوكەت حاجی موشیر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: زۆر بەچڕی كار لەپڕۆژەكەدا دەكرێت و بڕیارە تاكۆتایی ئەم ساڵ تەواوبكرێت، چونكە بە پلانێكی ورد لەلایەن تیمی ئەندازیاری شارەوانی سلێمانی و تیمی ئەندازیاری كۆمپانیاوە جێبەجێ دەكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket