riklam

دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێلفیدا

کوردستان 09:29 AM - 2026-06-07
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران وەک سەرپەرشتیاری کۆڕبەندەکە لەگەڵ چەندین کەسایەتی گرنگی جیهان کۆبوەوەو لەبارەی وەبەرهێنان و ئابوری هەرێم و گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتان بۆ ناوچەکە گفتوگۆ کرا.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند بە سەرۆکایەتی ئاکی کاوپینن، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی فینلاند لە بەغداد کۆبووەوەوهەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فینلاند کرد و هاوڕابوون بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەیوەندیی دروستکردن لەنێوان کەرتی تایبەتی هەردوولا.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە ستراتیژی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، رایگەیاند دەمانەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونی سەرکەوتووی وڵاتانی دۆست و لەناویشیاندا فینلاند پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم خێراتر بکەین.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە سیستمی پێشکەوتووی گواستنەوەی فینلاند کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی فینلاند هاوکاربێت لە گواستنەوەی ئەم ئەزمونە بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە


لەگەڵ بەڕێز هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کە بۆ بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی هاتووەتە سلێمانی، گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ کاری هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بازرگانی دا.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بولگاریا کۆبووەوە


لەگەڵ بەڕێز کیریل پێتکۆڤ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بولگاریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا.

هاوڕابووین لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ دۆزینەوەی دەرفەتە نوێیەکان و بەهێزکردنی ئاستی پەیوەندیی ئابووری و دیپلۆماسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket