کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:36 AM - 2026-06-07
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بەشی بیست و دووەم
حزبایەتی گواستنەوەیەکی جەوهەرییە
لە کوردەواریدا
پرسیاری مەنتقی و رەوا هاتنە گۆڕێ و هاتنە بەردەم ئەم زنجیرە نووسینە کە:
-داخۆ مەبەست چییە لە هاوشانی و یەکسانیکردنی کوردایەتی لەگەڵ سیاسەت و جموجۆڵی سیاسی؟ ئایا لە گۆڕەپانی کوردستان هەر کوردایەتی هەیە و کەسی تر سیاسەت بۆ کۆمەڵ و بۆ وڵات و دیموکراسی و سۆسیالیزم ناکات، وا کۆی باس بە کوردایەتییەوە گرێدراوە؟ وەڵامی نووسەر ئەوەیە وا سەد ساڵە ئەوی جموجۆڵی سیاسی دەکات، خۆی ناوی کوردایەتی لێ دەنێ و لەوە دەچێ کەس نەتوانێ رەنجی خەباتی بۆ خەڵک روون بکاتەوە، ئەگەر بە ناوی مەشهور و خۆشناوی کوردایەتییەوە گرێی نەدات، تا ئەوەی لە فۆلکلۆری سیاسی کوردەواریدا هەموو جوولەیەکی سیاسی بۆ ئازادی و داد و مافەکان پەیوەستی کوردایەتی بووە و ئیتر کەس ناتوانێ حاشای لێ بکات و خۆی تووشی سەر ئێشەی گشتی بکات.
بەو حاڵەشەوە وەکو نووسەرێکی سیاسی، ئیدیعا دەکەم ئەم پرس و ئیلتباسەم لە نامیلکەیەکی خنجیلانەدا شەرح کردووە کە خۆتان و هەڤاڵان دەتوانن بچنەوە لای، نامیلەکەی (چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، چاپی ساڵی 2020).
-ئینجا بۆچی کوردایەتی بەو هەموو مێژووە و بەو هەموو رەهەندە فراوان و قووڵەی باسی دەکەم وا تەنگی دەکەمەوە، یەکسانی دەکەم لەگەڵ حزبایەتی لە کوردستان؟
هەمیشە ناوی حزبایەتی لەگەڵ حزبحزبێنە و ململانێ و ناکۆکی توند و زبر و خوێناوی تێکەڵی گۆشت و خوێنن، بێگومان ئەگەر هیچ کام لەو روانگە گشتیانەی لەسەر حزبایەتی و ناکۆکی حزب حزبێنە هەیە، راستیش نەبن هیچ گومانی تیا نییە هەرخۆی وشەی حزب (پارت) بە مانای (بەشێک) لە گشتی کامڵ دێت و ئەم بەشەش چەند گەورە و ژمارەی زۆر بێت، هێشتا ناکاتە فرەیی و زۆری کوردەواری و زۆرینەی گەلی کوردستان.
هیچ گومانم لەوە نییە کە (بەش) ناکات و ناگاتە (هەموو)، بەڵام دیتنم وایە هەر لەبەر ئەو (بەشە) ماهیەتی حزبایەتی و مەزنییەکەی لە ژیانی نەتەوەدا روون دەبێتەوە، بەش دەستەبژێرە و ئەقڵ و هۆشی میللەتە و ئەوە کە دەڵێین بەش ئەقڵ و هۆشە مانای ئەوە نییە هەر ئەو (بەشە) هۆشدار و عاقڵن و خوانەخواستە (گشت) وا نین، بەڵکو مەبەست لێرە ئەوەیە ئەو(بەشە) هەرخۆی موڵکی ئەو میللەتەیە و لێی دابڕاو نییە، دەستەبژێر نیشانەی بێ کەڵکی گشتی نییە، بەڵکو ئاماژەی مەزنی نەتەوەیە کە توانیویەتی و دەتوانێ وەک نەتەوە خواپێداوەکانی تر، خاوەنی دەستەبژێر و دەستەی ئاقڵ و هۆشیاری خۆی بێت.
لێرەوە شرۆڤەی وردتر یارمەتیدەر دەبێت لەجێی ئەوەی ئاڵۆز ساز و گرفتدار بێت.
* * *
لە رووی زنجیرەی رووداو و بەسەرهاتەوە، کوردەواری وەک جموجۆڵی ژیانە و گەشەی هەموو ئاراستەکانی کۆمەڵگە پێش کوردایەتی کەوتووە، بە رۆژگارانێکی زۆرترەوە، چونکە جموجۆڵی ژیان ئیدارە دەخوازێ و ئیدارەش یانی سیاسەت و رامیاری و ئەم دوانەش لە کوردستانی ئێمەدا واتای کوردایەتی دەگەیەنن، مادام کوردی خۆمانی و کۆمەڵی خۆماڵی پێی رادەبن.
ئێستا با ئەم دەربڕینە رۆمانسییەش بڵێم کە پێش پێشمەرگە و خەباتی پیشمەرگانەش، شاخەکانی کوردستان و رووبارەکانی و دەشتودەر و کانیاوەکانی هەر هەبوون، پێش پێشمەرگەی جامانە و کلێتە بەسەر، بە خۆیان و چەکیانەوە، وەک باسکی بەهێزی بزووتنەوە نەتەوەییەکەمان، هەزاران جەنگاوەری ماد و گۆتی و چی و چی هەبوون، کە نەبەردییان دەکرد و دەزگا و دەوڵەتیان بۆ باب و باپیرانی دێرین دادەمەزراند، بەڵام ئیتر لەگەڵ کوردایەتی مۆدێرن و حزبایەتی حەریفدا شایەدی شتێکی تر دەبین، کە مێژووی هاوچەرخ قسەی لەسەری هەیە و رەنگی بزووتنەوەیەکی سیاسی و خەباتێکی بێ وچانی گرتووە کە خوێن و رەنجی بۆ دراوە.
بەوەڕا کە قەت ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین، پێش حزبایەتی کوردایەتی و خەبات و شەهادەت هەر هەبووە و بە ئێستاشەوە تەمەنی کوردایەتی خۆڕسک و خۆماڵی لە تەمەنی کوردایەتی هاوچەرخ و مۆدێرن زیاترە، کوردایەتی خۆڕسک جگە لە کۆنینەیی، تەنانەت لە دەرەوەی کاری دەستەجەمعی بزووتنەوەکانی پێشووشەوە هەر هەیە و بەشێکە لە مێژووی رەسەن و دێرۆکی شانازی نەتەوە، بەڵام کوردایەتی لەم زەمەنەی ئێستا و هیچ نەبێ بە ئەزموونی سەد ساڵی رابردوو، بزووتنەوەیەکی گەورە و ئەرکدار و فراوان و ئاڵۆزە کە دامەزراوەی سەنگین و پتەوی دەوێت، حزبیش سەرەکیترین دامەزراوەیەتی.
بەڵێ وایە و گومانی تێدا نییە کە کوردایەتی لە دەرەوەی حزبایەتیش هەیە، بەربڵاو و فراوانە و دێرین و نەمرترە، بەڵام لە دەرەوەی حزبایەتی وێڵ و سەرگەردانە و بە بادا دەچێ، سامانی زۆر و زەبەندی دەم بایە و دامەزراوەی حەریفی وەک حزبایەتی دەوێت کە خڕی بکاتەوە و بۆ رۆژانی داهاتوو دابینی بکات، ئاوی زوڵال و رووباری شینە بەنداوی گەورەی دەوێت بۆ وشکە ساڵی و پاشەکشێی رۆژگاران گلی بداتەوە و لە رۆژی ئێستاشدا کارا و چالاکی بکات، هەر تەنیا لەناو حزبایەتیدایە کە تێکۆشەری حزبی وەک خۆی و لەگەڵ هەڤاڵەکانی، رێکخەرە، هاندەرە و بانگەوازخوازە، چالاک و کاریگەر و ئاگادارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
08:49 PM - 2026-06-07 -
سەرۆککۆمار: رۆڵی یەکێتی لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەرز دەنرخێنیت
05:12 PM - 2026-06-07 -
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون
02:43 PM - 2026-06-07 -
177هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
02:23 PM - 2026-06-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:15 PM - 2026-06-07 وەزیری کشتوکاڵ: لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی ئامڕازێکە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان
02:28 PM - 2026-06-07
قوباد تاڵەبانی: پێویستە سەرچاوەكانی داهات و ئابوری فرەچەشن بكەین
12:45 PM - 2026-06-07
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
12:02 PM - 2026-06-07
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
09:07 AM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
کوردستان 12:02 PM - 2026-06-07 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:36 AM - 2026-06-07 -
بێ هیوا مەبە ..
بیروڕا 11:03 AM - 2026-06-07 -
كۆڕبهندی دێڵفی و ئهركی سۆشیال دیموكراتهكان
بیروڕا 10:28 AM - 2026-06-07 -
دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێلفیدا
کوردستان 09:29 AM - 2026-06-07 -
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
کوردستان 09:07 AM - 2026-06-07 -
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06



.png)
.jpg)


دابەزێنە

