riklam

ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی ئامڕازێکە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان

کوردستان 02:28 PM - 2026-06-07
کۆبوونەوەی ڕفعەت عەبدوڵڵا لەگەڵ بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان  راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی ڕفعەت عەبدوڵڵا لەگەڵ بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان

ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەو جەختی کردەوە کەچارەسەری ڕاستەقینە چالاککردنەوەی ڕێوشوێنە حزبی و ڕێکخراوەییەکانە هەتا بۆ قۆناغی نوێی ئەرکە دیموکراسیەکان سازو ئامادەبین.

کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەیەکێتی جگە لەبەرگریكردن لەمافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان ئامڕازێکیشە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان و هەڤاڵانی ڕاسپارد بۆ زیاتر شۆڕبونەوەی کاری ڕێکخراوەیی و دیموکراتیانە لەکایەی گشتیدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket