قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
کوردستان 12:47 PM - 2026-03-16
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان،
لە پەیامێکیدا بەهۆى ساڵیادى 38هەمینى کیمیابارانى هەڵەبجەدا رایگەیاند: هەڵەبجە بیرمان دەخاتەوە کە دۆستایەتیی
هەموو جیهان بکەین، بەڵام دواجار بەس خۆمان کەسی یەکتر و پشتوپەنای یەکترین و هەڵەبجە
سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە، لە خۆڕانییە کە ئێستا پایتەختی ئاشتیی
کوردستانە.
دەقى پەیامەکە:
لاوێکی شەرمێون بووم مێشکم دەدرا بە ماران
ئێستاش کە پیر و ماندووم دەرم دەکەن لە شاران
هەموو ساڵێک کە لە رۆژی 16ى3، یادی کارەساتی هەڵەبجە دەکەینەوە، بۆ
چرکەساتێک کورتکراوەیەک لە هەموو مێژووی کورد دێتەوە بیر و خەیاڵمان. چونکە
هەڵەبجە سیمبولی ستەملێکراویی گەلی کوردە، کە بە درێژایی مێژوو ستەمی لێ کراوە و
هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی دراوە.
سیمبولی خۆڕاگریی کوردە بەو مانایەی نە کیمیاباران و نە قڕکردن و نە
بۆردومان و نە هیچ هەوڵێکی دڕندانە و دوژمنکارانەی دیکە ئیرادەی گەلی کورد
تێکناشکێنێت و کورد تەسلیمی ئیرادەی کەس نابێت و بۆ ساتێکیش لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ
بەدیهێنانی مافەکانی ناوەستێت.
سیمبولی بێ کەسییە، وەک چۆن کاتی خۆی لە ئاست ئەو کارەساتە مەزنەدا
جیهان مت و بێدەنگ بوو. هەڵەبجە
بیرمان دەخاتەوە کە دۆستایەتیی هەموو جیهان بکەین، بەڵام دواجار بەس خۆمان کەسی
یەکتر و پشتوپەنای یەکترین.
هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری
ئاشتیخوازانەی کوردە، لە خۆڕانییە کە ئێستا پایتەختی ئاشتیی کوردستانە، سەرباری ئەو کارەساتە گەورەیە و ئەو هەموو ستەمە کورد بیر لە تۆڵە ناکاتەوە و
رێگەی ئاشتی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.
ئێستاش کە یادی 38مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە و شەڕ و
ئاڵۆزی سەرتاپای ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەرکی هەموو لایەکمانە یەکگرتووانە هەوڵ بۆ
پاراستنی نیشتمانەکەمان لە هەڕەشە و مەترسییەکان بدەین و لە هەمان کاتیشدا پەیامی
ئاشتیی هەڵەبجە و ئاشتیخوازیی کورد بە هەموو لایەک بگەیەنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئاشتی پێویستی بە کردارە
01:52 PM - 2026-03-16 -
رزگار حاجی حەمە : کیمیابارانی هەڵەبجە یادێکی خەمناكە
12:56 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
11:20 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
10:51 AM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
10:40 AM - 2026-03-16
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
10:19 AM - 2026-03-16
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
09:23 AM - 2026-03-16
38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
09:00 AM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەمووان لە خزمەتەکانی نەخۆشخانەی شار رازین
کوردستان 05:43 PM - 2026-03-15 -
قوباد تاڵەبانی: شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەم
کوردستان 03:41 PM - 2026-03-15 -
مەکتەبی سیاسی: هەڵەبجە برینی ساڕێژ نەبووی نەتەوەیەکە
کوردستان 03:30 PM - 2026-03-15 -
باڵیۆزی وڵاتان ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەن
کوردستان 03:21 PM - 2026-03-15 -
درامای عیراقی لە نێوان ئیستاو رابردوودا
مەڵتی میدیا 03:17 PM - 2026-03-15 -
چەند لاپەڕەیەکە.. بەڵام پوخت و بنەمایە بۆ خەباتی ژن
بیروڕا 03:14 PM - 2026-03-15 -
لە دروشمی ئازادییەوە بۆ تەلارسازیی دەوڵەت
بیروڕا 02:41 PM - 2026-03-15 -
وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لەهەرێم دەكات دەست بەهەناردەكردنی نەوت بكاتەوە
کوردستان 01:31 PM - 2026-03-15







دابەزێنە

