riklam

قوباد تاڵەبانی: هەمووان لە خزمەتەکانی نەخۆشخانەی شار رازین

کوردستان 05:43 PM - 2026-03-15
قوباد تاڵەبانی لە نەخۆشخانەی شار راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لە نەخۆشخانەی شار

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی شار-ی لە سلێمانی کرد و سوپاسی پزیشکان و کارمەندان و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکەی کرد.

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک لە پەڕەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: لە سەردانم بۆ نەخۆشخانەی شار، لەگەڵ کۆمەڵێک لە نەخۆش و سەردانکەری نەخۆشخانەکە قسەم کرد، خۆشحاڵ بووم کە لە شێوازی خزمەتکردن و هەڵسووکەوت لەگەڵ نەخۆش و سەردانکەران رازی بوون. هەربۆیە سوپاسی یەک بە یەکی پزیشکان و کارمەندان و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی شار دەکەم.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، راشیگەیاندووە: سوپاسی هەموو دامەزراوە سەرەکییەکانی سلێمانیش دەکەم کە سەرباری گرژی و ئاڵۆزییەکان، بەوپەڕی دڵسۆزیی و خەمخۆرییەوە بەردەوامن لە کارکردن و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی شارەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket