ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوەو بارانی بەلێزمەو هەورە تریشقە زیاد دەكات
کوردستان 11:49 AM - 2026-03-15
healthline
باران بارین
كەشناسی هەرێم رایگەیاند: كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە زیاتر دەبێت و رێژەی باران بارینی بە لێزمەو هەورە تریشقە زیاد دەكات و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە، هاوكات پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: كاریگەری شەپۆلی بارانبارین بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی 3ی 2026، بەردەوامی دەبێت و بارانبارین لەسەرجەمی ناوچەكەمان و زۆربەی كاتەكان بە شێوەی بارانی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت، هاوكات تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین بەشێوەی نمەباران كەم دەبێتەوە، بەڵام لەكاتەكانی ئێوارەوە بەهۆی زیادبوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست، باران بارین لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆو سۆران و ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆك، رێژەی باران بارینی بە لێزمەو هەورە تریشقە زیاد دەكات و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە: لە درەنگانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە بەچڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێك لەئیدارەی گەرمیان، پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
كەشناسی راشیگەیاندووە: سبەی دوو شەممە 16ی 3ی 2026، شەپۆلی باران بارین بەردەوامی دەبێت لەكاتەكانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێك لەگەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیاندا دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت، لەدوای نیوەڕۆشەوە كاریگەری شەپۆلی بارانبارین تاڕادەیەك لاواز دەبێت و بارانبارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا هەورە تریشقە دەبێت و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت و ئەگەری تەزرەبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە .
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەپلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوەو بارانی بەلێزمەو هەورە تریشقە زیاد دەكات
11:49 AM - 2026-03-15 -
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
03:23 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
12:38 PM - 2026-03-14
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لەهەرێم دەكات دەست بەهەناردەكردنی نەوت بكاتەوە
01:31 PM - 2026-03-15
د. یاد نەقشبەندی: نەخۆشخانەی هیوا پێشكەوتووترین چارەسەر پێشكەش بەمنداڵان دەكات
10:40 AM - 2026-03-15
هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی هەرێم زیانی گیانی لێکەوتەوە
09:23 AM - 2026-03-15
سودانی: هێرشی سەر نوسینگە دیپلۆماسییەکان لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر عیراق دەبێت
11:15 PM - 2026-03-14
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و خەڵکە
کوردستان 07:04 PM - 2026-03-14 -
حکومەتی هەرێم: هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک شەرمەزار دەکەین
کوردستان 06:41 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
کوردستان 03:23 PM - 2026-03-14 -
مۆراڵ ههزاره ههڤاڵ!
بیروڕا 02:27 PM - 2026-03-14 -
بهژماره.. زیانه گیانی و ماددییهكانی پانزەهەمین جهنگ
جیهان 02:25 PM - 2026-03-14 -
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
کوردستان 01:44 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14





.jpg)

دابەزێنە

